به‌وێنه... ماڵه‌كه‌ی میگن و هاری ببینه
وێستگە ستایل-
كۆشكی گنسیگتۆن به فه‌رمی له چه‌ند مانگی ڕابردودا ئاشكرای كرد كه میگن و شازاده هاری له كۆشكه‌كه‌ی له‌نده‌ن نامێننه‌وه و ده‌گوێزنه‌وه بۆ خانویه‌ك له ناوچه‌ی وندسۆر ئه‌ستیت.
ڕۆشتنی میگن و هاری به‌ڕێكه‌وت نه‌بووه به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه گه‌وره‌یه‌وه‌یه كه له كۆشكدا ڕویدا و پێیان وایه چونه ئه‌م خانوه یارمه‌تیان ده‌دات زۆر هێمنانه تر بژین و له كێشه‌كانی كۆشك دوور ده‌بن له‌كاتێكدا به‌هاری ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ببنه خاوه‌نی منداڵ .
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته به‌ریتانیه‌كان بێت ئه‌م خانوه كه ده‌كه‌وێته گوندێكه‌وه ئه‌وه‌نده بێ كه‌ڵكه ڕه‌نگه ژیانكردن تیایدا نیمچه ئه‌سته‌م بێت له‌به‌ر ئه‌وه پێده‌چێت له‌جیاتی ئه‌وێ بچنه خانویه‌كی دیكه‌وه.
ئه‌م خانوه پێكهاتوه له چوار ژووری توستن و دروستكردنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 18 و پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن ئه‌م دوو هاوسه‌ره له‌وێ ژیاون و به‌كرێیان گرتوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وێ بمێننه‌وه و دوای له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵیان بگوێزنه‌وه بۆ خانوه نوێكه‌یان له "فرۆگمۆر كۆتاج" له وندسۆر .
AM:09:24:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 8592
جار خوێنراوه‌ته‌وه