حه‌وت نیشانه‌ی سه‌ره‌كی توشبوون به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
ماكمیلان كریس ستیل زانایه‌كه له سه‌نته‌ری نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له له‌نده‌ن ئاشكرای كردوه كه حه‌وت نیشانه كاتێك له كه‌سێكدا به‌دی بكرێت ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه و وه‌ره‌م بكات بۆ پشكنینی پێویست.
ئه‌م گۆڕانكاریه خێرایانه وه‌ك" گۆڕانی كاری گه‌ده و میزه‌ڵدان و خوێن به‌ربوونی بێ هۆكار و ده‌ركه‌وتنی تۆپه‌ڵ و وه‌ره‌م له‌سه‌ر سنگ یان هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ش و دروستبوونی ئاسته‌نگ له قوتدانی خۆراك و گۆڕانی قه‌باره و ڕه‌نگی خاڵ و كۆكه‌ی توند و ساڕیچژ نه‌بوونی برین ، هه‌مویان ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن و له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه پێویسته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات.
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت ڕه‌نگه ئه‌م نیشانانه په‌یوه‌ندیان به نه‌خۆشی دیكه‌شه‌وه هه‌بێت به‌ڵام باشتر وایه كه نه‌خۆش له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌تانه سه‌ردانی پزیشك بكات و كاتی خۆی و پزیشكه‌كه‌شی نه‌كوژێت چونكه ده‌ست نیشانكردنی زووی ئه‌م نه‌خۆشیه یارمه‌تی زوو چاكبونه‌وه ده‌دات به جۆرێك 4 كه‌س له 10 كه‌س له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چاك ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌یان زوو ده‌ست نیشان بكرێت.
AM:08:55:13/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 8052
جار خوێنراوه‌ته‌وه