به‌وێنه... سێكس له‌گه‌ڵ مردووه‌كان ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
نان ده‌خۆن و ده‌چنه خه‌ڵوه‌ته‌وه و سێكس ده‌كه‌ن له نێوان لاشه‌ی ئه‌و مردوانه‌ی سوتێنراون و گۆشتی مرۆڤ ده‌خۆن و كاسه‌ی سه‌ری مرۆڤ وه‌ك قاپ به‌كارده‌هێنن، ماریگوانا ده‌كێشن و له خه‌ڵوه‌ت نایه‌نه ده‌ره‌وه ته‌نها له میهره‌جانی كۆمبا میلا نه‌بێت كه له هندستان به‌ڕێوه ده‌چێت ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه پێیان ده‌وترێت ئاگۆرینیه‌كان.
ئه‌مانه پیاوانی ئاینی هندستانن به ئاگۆرین ناسراون و ئه‌م ناوه‌یان به زمانی سنسكریتی به مانای " ئه‌و كه‌سانه‌ی ناترسن" دێت به‌ڵام چیرۆكی خۆیان ترس ده‌خاته دڵی ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری هه‌بێت له باره‌یانه‌وه.
دكتۆر "جیمس مالینسۆن" كه توێژینه‌وه له باره‌ی سنسكریتی و توێژینه‌وه هندیه نه‌ریتیه‌كان ده‌كات له په‌یمانگای ئه‌فریقی و شه‌رقی له له‌نده‌ن ده‌ڵێت"ئه‌م كه‌سانه پێیان وایه به شكاندنی یاساكان ده‌كرێت ڕۆح پاك ببێته‌وه و له‌گه‌ڵ خودا"
ئه‌م دكتۆره ده‌شڵێت"پرۆگرامی ئاگۆرین شكاندنی حه‌رام و ڕێگه پێ نه‌رداوه‌كانی بیرۆكه‌ی خێر و شه‌ڕ لای ئه‌وان جیاوازه و ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن وه‌ك خواردنی گۆشتی مرۆڤ و پیسایی خۆیان كارێكی زۆر نامرۆڤانه‌یه"
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه و ڕێكخراو نیین و متمانه‌یان به كه‌س نییه و تیاندایه كه پله‌و پۆستی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه وه‌ك یه‌كێك له ڕاوێژكاره‌كانی سه‌رۆكی نیپاڵ له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌یه.
ئاگۆرینیه‌كان له‌ناو سروشتدا ده‌ژین و پێیان وایه هه‌موو شتێك هێمایه بۆ هه‌بوونی خودا و جیاوازی گۆشتی ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ناكه‌ن و ماریگوانا ده‌كێشن و ئه‌و كاته‌ش كه ده‌چنه چێژی ته‌واو له‌كاتی كێشانی ئه‌م مادده‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگاداری هۆش و بیری خۆیان بن و به‌شێك له‌مانه ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی وه‌ك مۆبایل به‌كارده‌هێنن و له شوێنه گشتیه‌كان جلوبه‌رگ له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سێكس له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ئافره‌تانه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌شفرۆشن به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سێكس له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌ز بازه‌كان ناكه‌ن و كاتێكیش خۆیان ده‌مرن لاشه‌یان وه‌ك هه‌ر هندیه‌كی دیكه‌ی ئاسایی ده‌سوتێنرێت.
س: BBC
PM:12:10:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 18200
جار خوێنراوه‌ته‌وه