‌كه‌ی‌ دڵی كۆرپه‌ ده‌ست به‌ لێدان ده‌كات له‌ سكی دایكیدا؟

وێستگە ستایل-

یه‌كێك له‌و شتانه‌ی‌ دڵی دایك زۆر خۆش ده‌كات ئه‌و كاته‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت تۆ دووگیانیت، و هه‌مان ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ ترپه‌كانی دڵی كۆرپه‌كه‌ی‌ خۆی ده‌بیستێت، به‌ڵام كه‌ی‌ دڵی كۆرپه‌ ده‌ست به‌ لێدان ده‌كات؟

هه‌ندێك له‌ خانمان له‌ كاتێكی زووه‌وه‌ سۆنه‌ر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ته‌ندروستی كۆرپه‌كه‌یان دڵنیا ببن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ترپه‌كانی دڵی زۆر لاوازه‌ پێیان وایه‌ كه‌ كۆرپه‌كه‌ی‌ ناژی و جارێ دڵی ده‌ستی به‌ لێدان نه‌كردوه‌.

 
دڵی كۆرپه‌ی‌ ساوا له‌ پێنجه‌م هه‌فته‌ی‌ دووگیانی ده‌ست  به‌ لێدان ده‌كات  و له‌به‌ر لاوازی و هێواشی لێدانه‌كانی كه‌ ده‌گاته‌ 100 لێدان له‌ خوله‌كێكدا  به‌ ئامێره‌ پزیشكیه‌كان هه‌ستی پێ ناكرێت و دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ له‌ڕێی بیسته‌ر یان سۆنه‌ر پێش هه‌فته‌ی‌ ده‌هه‌م هه‌ستی پێ ده‌كرێت و به‌ نزیكه‌ی‌ 195 بۆ 200 لێدانه‌ له‌ یه‌ك خوله‌كدا و له‌ هه‌فته‌ی‌ 12 هه‌مینی دووگیانی لێدانی دڵی كۆپه‌ جێگیر ده‌بێت و ده‌گاته‌ 120 بۆ 160 ترپه‌ له‌ یه‌ك خوله‌كدا.


AM:11:32:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 12428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌