پته‌وی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له زاناكان له كۆلێجی له‌نده‌ن له به‌ریتانیا كاریگه‌ری پته‌وی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان له‌سه‌ر درێژی ته‌مه‌ن و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری پیری ئاشكرا كرد.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری Proceedings of the National Academy of Sciences بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن چوار دانیشتن له ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆشت ده‌وێن كار ده‌كاته سه‌ر ته‌مه‌ن و هۆكاره بۆ درێژی ته‌مه‌ن و دوا كه‌وتنی پیر بوون.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ئه‌نجامدرا كه ته‌مه‌نیان سه‌رو 50 ساڵ بوو تیایدا ئه‌وه ڕوون بویه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه باشه ئه‌وه ته‌مه‌نیان درێژتره له‌چاو ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان خراپه و ئاره‌زووی تێكه‌ڵاوی ناكه‌ن.
AM:11:15:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوه‌ته‌وه