توێژینه‌وه‌یه‌ك: منداڵبوون ئه‌گه‌ری توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زیاتر ده‌كات
وێستگە ستایل-
هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه منداڵبوون ئه‌گه‌ری توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دووگیانی مه‌ترسی توش نه‌بوونی ئافره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌مده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه " ده‌كرێت منداڵبوون ئافره‌ت له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بپارێزێت " پێویستی به ڕونكردنه‌وه‌ی زۆر هه‌یه و ئه‌م سووده‌ی دووگیانی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئافره‌ت ده رناكه‌وێت و پێویستی به كاتی زۆر هه‌یه.
توێژه‌ره‌وه‌كان پێیان وایه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵیه‌وه منداڵیان ده‌بێت ئه‌وه مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌بێت، ئه‌م بابه‌ته پزیشكیه له Annals of Internal Medicine بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا باس له مه‌ترسی توشبوونی ئافره‌تان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌و ئافره‌تانه‌دا زیاد ده‌كات كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 55 ساڵه و كه‌متره به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێنج ساڵ پێش ئه‌م ته‌مه‌نه منداڵیان بوبێت، مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ڕێژه‌ی %80 زیاد ده‌كات له چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه منداڵیان نه‌بووه.
به كورتی ئه‌گه‌ر نه‌مانی مه‌ترسی توشبوونی ئافره‌ت به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دوای 23 ساڵ له دووگیانی ده‌رده‌كه‌وێت و جه‌سته‌یان به‌رگری په‌یدا ده‌كات ئه‌گه‌ر نا دووگیانی په‌یوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوونی خانمان به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نییه.
AM:10:25:12/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 9136
جار خوێنراوه‌ته‌وه