‌چارەسەرێکی سروشتی بۆ ئازاری ئێسک و جومگەکان

وێستگە ستایل-


ئازاری ئێسک و جومگەکان لەئێستادا زۆر باوەو و بەشێلی زۆری خانمان و پیاوان پێوەی دەنالێنن کە ڕەنگە هۆکارەکە ماندووبوون یان نەخۆشیەکانی پوکانەوەی ئێسک و جۆرەکانی تر بێت، ئەو کەسانەی کێشەی ئازاری ئێسک و جومگەکانیان هەیە و هەمیشە پێوەی دەناڵێنن، ئەوا دەتوانن  بەم پێکهاتە سروشتیە خۆیان لەو کێشەیە رزگار بکەن کە پێکهاتووە لە:

10 کەوچکی گەورە خوێ
10 کەوچکی گەورە زەیتی سروشتی وەک زەیتون

لە شوشەیەکی بەتاڵدا هەردوو پێکهاتەکە تێکەڵ بکە و وازی لێبهێنە بۆ ماوەی چەند رۆژێک، پاشان هەموو بەیانیەک بیدە لەو جێگەیەی کە ئازارەکەی تێدایە و بەهێزێکی زۆر دەستی پێدا بهێنە بۆ ماوەی 2-3 خولەک دواتر بەشێوەیەکی هێواش تا 20 خولەک دەستی پێدا بهێنە و پاشان بەگەرمی دایپۆشە بۆ ماوەیەک.

لەدوای ئەنجامدانی ئەم کارە بۆ ئەوەی زیان بە پێستەکەت نەگات بۆدرەی منداڵ بدە لە پێستەکەت، لە دوای 10 رۆژ لە بەکارهێنانی ئەم چارەسەرە هەست بە گۆرانکاری دەکەن و سورانی خوێن لەو جێگەیەدا چالاک دەبێت.


PM:06:41:10/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2983 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل