هەندێک ڕەفتاری هەڵە دەبێتە هۆی قەڵەوبوونت
وێستگە ستایل-
ناته‌وێت كێش زیاد بکات، یاخود هه‌وڵ ده‌ده‌یت كێش كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌وا پێویسته پێش هه‌موو شتێك ئاگاداری هۆكارەکانی قه‌ڵه‌وی بیت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌و ره‌فتارانه هه‌ڵبگریت و یارمه‌تی له‌ش بده‌یت زووتر كێش دابه‌زێت.
ته‌ركدانی ژه‌مێك كارێكی هه‌ڵه‌یه، به‌تایبه‌ت ژه‌می به‌یانیان كه گرنگترین ژه‌می خۆراكیه به‌پێچه‌وانه‌وه هۆكارێكی باشه بۆ دابه‌زینی كێش و راگرتنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌ش به‌یه‌كسانی كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات، هه‌وڵبده له‌بری ئه‌وه كه‌م بخۆ یان ژه‌مێك بكه به خۆراكی سوك وه‌ك ئێواره ده‌توانی میوه یان پرۆتینه‌كان بخۆیت وه‌ك فاسۆلیا یان نۆك.
له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا واز له ئاو خواردنه‌وه بهێنه، چونكه زیانی هه‌یه له‌رووی ته‌ندروستی و كێشیشه‌وه، به‌ڵام له كاته‌كانی تردا به‌تایبه‌تی كاتی برسیه‌تی ئاو باشترین سودی هه‌یه و ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێشێكی زۆری له‌ش و توانه‌وه‌ی چه‌وری و هه‌وڵبده 8 كوپ ئاو كه‌متر مه‌خۆ رۆژانه، یان پێش ژەمی خۆراکی بیخۆرەوە هەم ڕێگە لە زۆر خواردن دەگرێت و هەم زیانی نابێت.
خواردنی شیرینی له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكیه‌كاندا به‌هه‌مان شێوه سه‌رچاوه‌ی قه‌ڵه‌ویه، چونکە شیرینی پاش ژەمی خۆراکی سەرەکی یان لەگەڵیدا دەبێتە هۆی کشانی گەدە، جیاوازی له‌نێوان خواردنی كه‌م چه‌وری كه‌م كالۆریدا بكه مه‌رج نیه كه‌م چه‌وری بێت كه‌م كالۆریش بێت
PM:06:37:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 5919
جار خوێنراوه‌ته‌وه