كاریگه‌ریه‌كانی په‌ستانی شوێنی كاركردن له‌سه‌ر باری ده‌رونی
وێستگە ستایل-
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كار ده‌كه‌ن ڕۆژانه له شوێنی كاره‌كه‌یان ڕوبه‌رووی په‌ستانی ده‌رونی ده‌بنه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر باری جه‌سته‌ییان، په‌ستانی شوێنی كاركردن ئه‌م كاریگه‌ریه لاوه‌كیانه‌ی ده‌بێت.
1-دڵه‌ڕاوكێ:
په‌ستانی ده‌رونی هه‌ستكردن به دڵه‌راوكێ زیاد ده‌كات وئه‌مه‌ش كار له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامه‌كانی خێزان و هاوڕێكانی شوێنی كاركردن ده‌كات.
2-خه‌مۆكی :
په‌ستانی شوێنی كاركردن ده‌ردانی هۆرمۆنی ماندوێتی له له‌شی مرۆڤدا زیاد ده‌كات و مێشك ماندوو ده‌كات و به ته‌واوه‌تی بیرۆكه‌ی خراپ به‌سه‌ر مێشكی مرۆڤدا زاڵ ده‌بێت.
3- هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به بێزاری:
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش واده‌كات خه‌وت بزڕێت و نه‌توانیت وه‌ك پێویست بخه‌ویت و ته‌نانه‌ت كار له به‌رهه‌می كاری ڕۆژانه‌شت ده‌كات.
باشتر وایه به گوێره‌ی كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و گرفته بدۆزیته‌وه كه تێی كه‌وتویت هه‌تا كار له باری ده‌رونیت نه‌كات .
PM:12:34:10/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه