‌بوراك وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

كوڕه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ تورك بوراك ئۆزجیفت وێنه‌یه‌كی خۆی و خوشكه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌نگۆیه‌كی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نایه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ بوراك وێنه‌ له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی‌ بڵاوبكاته‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و شێوه‌ی ئه‌م خوشك و برایه‌ له‌ یه‌ك نزیكه‌.

وێنه‌ی‌ ئه‌م خوشك و برایه‌ زیاتر له‌ 750 هه‌زار لایكی  بۆ چووه‌.


AM:08:57:10/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌