‌به‌وێنه‌.. چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگ له‌كاتی كڕینی سه‌وزه‌ و میوه‌ سوودی لێ وه‌رده‌گریت

وێستگە ستایل-

Maria Troitskaia  كاری دروستكردنی شیرینیه‌، و له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بدات كه‌ ده‌یانه‌وێت بزانن چۆن باتشترین جۆری سه‌وزه‌ و میوه‌ بكڕن و بابه‌ته‌كه‌ به‌ وێنه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌.

1-ته‌ماته‌:
 ئه‌و جۆره‌ ته‌ماته‌یه‌ مه‌كڕه‌ كه‌ په‌ڵه‌ی‌ سه‌وزی له‌سه‌ره‌ و ته‌ماته‌یه‌كی سوور و ئاڵ بكڕه‌ چونكه‌ ته‌ماته‌ی‌ كاڵ بڕی پێویست ڤیتامینی تیادا نیه‌ و كاتی پێویست له‌ كێڵگه‌ نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

 
2-شوتی:
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شوتی به‌تام و شیرین بكڕیت ئه‌وه‌ پێویسته‌ بزانیت ئه‌م میوه‌یه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 8 و پێش كۆتای مانگی نۆ كاتی سروشتی چاندنیه‌تی و ئه‌گه‌ر زووتر ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ بازاڕ هه‌بێت ئه‌وه‌ خاوه‌ن كێڵگه‌كه‌ ده‌رمانی كیمیاوی بۆ به‌كارهێناوه‌ و گه‌وره‌ی كردوه‌.

 
باشترین جۆری شوتی ئه‌وه‌یه‌ توێكڵه‌كه‌ی‌ سه‌وز و تێر بێت و بریقه‌ بداته‌وه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ لاكانیه‌وه‌ ڕه‌نگی زه‌ردی تێر بێت و كاتێك پیایدا بكێشیت ده‌نگ بداته‌وه‌.

3-سێو:
ئه‌و جۆره‌و سێوه‌ مه‌كڕه‌ كه‌ به‌ مادده‌ی‌ مۆمی داپۆشراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بریقه‌ بداته‌وه‌، سێوی قه‌باره‌ی‌ گه‌وره‌ و گه‌شاوه‌ بكڕه‌.

 
4-گێلاس:
مانگی 6 و 7 كاتی پێگه‌یشتنی میوه‌ی‌ گێلاسه‌، ئه‌و جۆره‌ گێلاسه‌ بكڕه‌ كه‌ لقه‌ كه‌ی‌ پێوه‌ ماوه‌ و لێ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و باشترین جۆری گێلاس ئه‌وه‌یه‌ كه‌  زۆر شیرین نه‌بێت و ڕه‌نگی تێر بێت و بۆنی خۆش بێت و گێلاسی ته‌پیو مه‌كڕه‌.

 
5-خه‌یار:
خه‌یار ڕه‌نگه‌كه‌ی‌ ده‌بێت تێر و گه‌ش بێت و تامی پڕ ئاو و چێژ بێت و هیچ جۆرێك له‌ په‌ڵه‌ و برینداری له‌سه‌ر نه‌بێت.

 
6-مۆز: 
باشترین جۆری مۆز ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ڵه‌ی‌ ووردی قاوه‌ی‌ له‌سه‌ر بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ مانای وایه‌ كه‌ پێگه‌یشتوه‌ نه‌ك جۆرێك مۆز كه‌ هیچی له‌سه‌ر نه‌بێت و جۆرێك مۆزیش مه‌كڕه‌ كه‌ په‌ڵه‌ی‌ ڕه‌شی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ خواردن شیاو نییه‌.

 

7- كیوی:
باشتر وایه‌ میوه‌ی‌ كیوی توێكڵه‌كه‌ی‌ چرچ نه‌بوبێت و بۆنی خۆش بێت و برینداری له‌سه‌ر نه‌بێت.

 


PM:12:14:09/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1523 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌