‌سه‌رچه‌فێكی زیره‌ك چاره‌سه‌ری كێشه‌ی‌ هاوسه‌ره‌كان ده‌كات

وێستگە ستایل-

زۆرێك له‌ هاوسه‌ره‌كان گرفتی پله‌ی‌ گه‌رمای ئه‌و ژووره‌یان هه‌یه‌ كه‌ تیایدا ده‌خه‌ون به‌تایبه‌ت شوێنی نوستنه‌كه‌یان ڕه‌نگه‌ یه‌كێكیان ئاره‌زووی سه‌رما بكات و ئه‌وی دیكه‌یان گه‌رما و ئه‌مه‌ش وابكات هه‌ریه‌ك له‌ هاوسه‌ره‌كان له‌ جێگه‌ و ژورێكی جیاوازدا بخه‌ون، چه‌رچه‌فێكی زیره‌ك چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌كات.

سه‌رچه‌ف یان سه‌ر جێگایه‌كی زیره‌ك توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی‌ ژن و مێرده‌كانی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چیتر ئارام و بێ كێشه‌ بخه‌ون، ئه‌م جۆره‌ سه‌رچه‌فه‌ له‌ دوو به‌ش پێكهاتوه‌ و هه‌ر كه‌س ده‌توانێت پله‌ی‌ گه‌رمای ئه‌و به‌شه‌ی‌ خۆی تیایدا ده‌خه‌وێت بیگۆڕێت بۆ هه‌ر پله‌یه‌ك له‌ گه‌رما یان سه‌رما كه‌ تیایدا جێگیر كراوه‌ و ده‌رچه‌ی‌ تایبه‌تی تیادایه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ شێی سه‌ر جێگاكه‌.

له‌ به‌شی ساردی ئه‌م سه‌رچه‌فه‌ سیستمی سارد كردنه‌وه‌ و هه‌ڵمی تیادایه‌ كه‌ ڕێگه‌ ده‌دات ئاو له‌ جه‌سته‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و مرۆڤ ئاره‌ق بكاته‌وه‌ و پله‌ی‌ گه‌رمای جه‌سته‌ نزم بكاته‌وه‌ و دوای هه‌ستان له‌ خه‌و ده‌كرێت جارێكی دیكه‌ بۆ باری ئاسایی بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ سه‌رچه‌ف و سه‌رجێگه‌ی‌ نوستنه‌كه‌یان له‌ خۆیان ناپێچن و ڕای ناكێشن .

شایه‌نی باسه‌ هێشتا نرخه‌كه‌ی‌ دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌موو هاوسه‌رێك نه‌توانێت بیكڕێت.

 


AM:10:56:09/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌