‌زیانه‌كانی خواردنی شیرینی په‌شمه‌ك

وێستگە ستایل-

شیرینی په‌شمه‌ك یان cotton candy یه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ شیرینیانه‌ی‌ منداڵ و گه‌وره‌كان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا نرخی گران نییه‌ ئه‌مه‌ وا له‌دایك و باوكه‌كان ده‌كات زوو ئه‌م جۆره‌ شیرینیه‌ بۆ منداڵه‌كه‌یان بكڕن، به‌ڵام ئایا چی له‌باره‌ی‌ زیانه‌كانی ئه‌م شیرینیه‌ ده‌زانیت؟

ئه‌م شیرینیه‌ له‌ چی دروستكراوه‌؟
شه‌كر پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی په‌شمه‌كه‌ و ئاو و ڕه‌نگ و سركه‌ و چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی‌ تێده‌كرێت .

زیانه‌كانی چین؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ په‌شمه‌ك بڕێكی زۆر له‌ شه‌كری تیادایه‌ به‌ بڕی 500 كالۆری ئه‌مه‌ش ده‌كاته‌ %40 ی پێویستی منداڵێكی یه‌ك ساڵ بۆ سێ ساڵ به‌ شه‌كر و %33 ی پێویستی منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 بۆ 6 ساڵ به‌ شه‌كر و %30 پێویستی منداڵێكی 7 بۆ 10 ساڵ به‌ شه‌كر.

خواردنی ئه‌م بڕه‌ زۆره‌ له‌ شه‌كر له‌ لایه‌ن منداڵه‌وه‌ هه‌ستی برسێتی لای منداڵ زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و زیاد بوونی كێش، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كار له‌ ته‌ندروستی ده‌م و ددانیان ده‌كات و هۆكاره‌ بۆ كلۆر بوونی ددانه‌كان و هه‌وكردنی پووك و ده‌م و ئه‌و ڕه‌نگه‌ ده‌ستكرده‌ی‌ له‌ په‌شمه‌كدا هه‌یه‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌ و ڕه‌نگه‌ هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر به‌خاوێنی ئاماده‌ نه‌كرابێت ئه‌وه‌ هه‌ڵگری به‌كتریاش بێت و به‌مه‌ش په‌شمه‌ك زیانه‌كانی له‌ سووده‌كانی زۆر زیاتره‌.


AM:10:28:09/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 515 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل