‌مادۆنا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌داته‌وه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن سمتی گه‌وره‌ كردوه‌

وێستگە ستایل-

خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی‌ جیهانی مادۆنا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دایه‌وه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ی‌ لێده‌گرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ سمتی گه‌وره‌ كردوه‌ و هه‌ندێك كه‌س تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌كردنی سمتی ئه‌نجامداوه‌.

مادۆنا وێنه‌یه‌كی نوێی له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ من هیچ پێویستم به‌وه‌ نیه‌ ڕازه‌مه‌ندی هیچ كه‌سێك وه‌ربگرم بۆ هیچ بابه‌تێك هاوكات من ئازادم له‌ جه‌سته‌ی‌ خۆم وه‌ك هه‌موو كه‌سێكی دیكه‌ ، سوپاس بۆ 2019 ئه‌مساڵ  جیاواز ده‌بێت"

شایه‌نی باسه‌ به‌م دواییانه‌ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی‌ ئه‌م خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدایه‌ و تیایدا سمتی به‌ قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ و جیاوازتر له‌ باری ئاسایی ده‌بینرێت.


AM:08:54:09/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل