‌زیپكه‌ چیییه‌؟

وێستگە ستایل-

زیپکە یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە تووشی پێست دەبێت لە کۆئەندامی رووپوش ، زیپکە ئەو گرێ بەرزەی‌ پێستە، شلەیەکی‌ تێدایە و لە ئەنجامی‌ داخستن یا گیرانی‌ رژێنە چەورییەکان و کەناڵی‌ تاڵە مووەکان، بە هاوکاری‌ هەندێک بەکتریای‌ ناو پێست و زۆربوونی‌ چەوریی‌ پێست دروستدەبێت.

دكتۆر زانا محمد عباس پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی پێست ده‌ڵێت" زۆربەی زیپکەکان لە رووخسار، مل، شان، پشت و سنگ دەردەکەون.زیپکە لەنێو گەنجان زۆر باوە، بە جۆرێك لە تەمەنی هەرزەکاریدا 70-87% خەڵکی تووشی دەبن.

بەگوێرەی سەختییەکەی، زیپکە دەبێتەهۆی خەمۆکی دەروونی و برینی پێست جێدەهێڵێت، بەڵام هەرچەندە زووتر چارەسەر بکرێت، دەرهاوێشتەکانی کەمترن. 


AM:08:38:09/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 187 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌