‌کام شێوازە لەشولارەی خانمان سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت؟

وێستگە ستایل-

بێگومان شێوەی لەشولار لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت چ پیاوان یاخود خانمان، ڕەنگە هەندێک زۆر لاواز بن و هەندێکی دیکە بەپێچەوانەوە قەڵەو یان مامناوەند بن، بەپێی توێژینەوەیەکی ئەمریکی لە زانکۆی تەکساس ئەو لەشولارانەی کە سەرنجی پیاوان رادەکێشن شێوەی کاتژمێری لمین.

کاتژمێری لمی یەکێکە لە کاتژمێرە مێژووییەکان و لەکۆندا بەکارهاتووە بەڵام بەهۆی جوانی شێوە کلاسیکیەکەوە تا ئێستاش بەکاردەهێنرێت، شێوەی ئەم کاتژمێرە لەسەرەوە و خوارەوە خڕە و لەناوەراستدا باریکە، کاتێک دەڵێین شێوە لەشولاری لمی واتە ئەو خانمانەی بەشی سەرەوە و خوار کەمەریان پڕە و کەمەریان باریکە.

توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە تاقیکردنەوەکە لەسەر کۆمەڵێک پیاوی زۆر ئەنجامدراوە و پاش لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە کە بەگشتی پیاوان سەرنجی ئەم شێوازە لەشولارە دەدەن.


PM:05:02:08/01/2019






ئه‌م بابه‌ته 3088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌