‌به‌ بڕیاری دادگا و به‌ تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئافره‌تێك 3400 دۆلارقه‌ره‌بوو به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌دات

وێستگە ستایل-


دادگای توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بڕیاریدا به‌ غه‌رامه‌ كردنی ئافره‌تێك به‌هۆی نواندنی كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ی‌ و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ به‌رده‌وام تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی‌ یه‌كتر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ له‌ ئه‌ستۆگرتنی به‌خێوكردنی كوڕه‌كه‌یان.

چیرۆكی كێشه‌ی‌ ئه‌م خێزانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 11 ی نۆڤێمبه‌ری مانگی 2016 كاتێك مێردی ئه‌م ئافره‌ته‌ كه‌ ناوی محه‌مه‌ده‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و كوڕه‌ ساڵ و نیوه‌كه‌ی‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نابینێت و دوای ئه‌وه‌ی‌ محه‌مه‌د پێ ده‌زانێت كه‌ مێردی خوشكه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌مان كاتدا دیار نه‌ماوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردوون به‌و تۆمه‌ته‌ی‌ هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خۆی و منداڵه‌كانی ڕایان كردووه‌.

 له‌ 13 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2016 هاوسه‌ری محه‌مه‌د ده‌زگاكانی دادوه‌ری توركیای ئاگادار كردۆته‌وه‌ كه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی‌ ڕۆیشتوه‌ و ته‌نها به‌هۆی گرنگی نه‌دانی محه‌مه‌د بووه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ .

له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ محه‌مه‌د داوای جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كردوه‌ له‌گه‌ڵ پێدانی 50 هه‌زار لیره‌ی‌ توركی وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ ئه‌و زیانانه‌ی‌ كه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ به‌ مێرده‌كه‌ی‌ گه‌یاندوه‌.

دادگا بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ كه‌ هه‌ردوولا هه‌ڵه‌یان كردوه‌ و به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌ دراوته‌وه‌ ده‌ستی ئافره‌ته‌كه‌ و پێدانی 3400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ مێرده‌كه‌ی‌ چونكه‌ دڵسۆز نه‌بووه‌ بۆی و پیاوه‌كه‌ش مانگانه‌ 47 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ خێزان و منداڵه‌كه‌ی‌ بدات.


PM:12:47:08/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌