هۆكاری ئالوده‌بوونی هه‌ندێك كه‌سه به مادده‌ی هۆشبه‌ر
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه هه‌ندێك جۆری ترشی ناوكی كه به‌هۆی توشبوون به هه‌ندێك ڤایرۆس له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت ئه‌مه واده‌كات هه‌ندێك كه‌س ئالووده‌ی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ببن.
زاناكان له زانكۆی ئۆكسفۆرد و ئه‌سینا گه‌یشتونته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كاندا دێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ندین چالاكی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێت و كارده‌كاته سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری و یه‌كێك له‌وانه ئالوده بوونه به مادده هۆشبه‌ره‌كان.
ئه‌م جۆره بۆهێڵه‌ی كه په‌یوه‌ندی به گۆڕانكاری له ڕه‌فتاری مرۆڤدا هه‌یه ناوی HK2 ه و له نزیك ئه‌و بۆهێڵانه‌وه‌یه كه كاریان چاودێری كردنی چالاكیه‌كانی مێشكی مرۆڤه و ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه كه كاربكاته سه‌ر ده‌ماره گوێزه‌ره‌وه‌كان له مێشكدا و به‌تایبه‌ت ده‌ردانی هۆرمۆنی دۆپامین.
دكتۆر جیكاس ماجیكۆس له زانكۆی ئه‌سینا كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه و ئه‌م بابه‌ته‌شی له گۆڤاری Proceedings بۆ ئه‌كادیمیای نیشتیمانی بۆ زانست بڵاوكردۆته‌وه و ده‌ڵێت"زۆر كه‌س پێیان وایه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه كۆنه له جه‌سته‌دا بمێنێته‌وه زیان ناگه‌یه‌نێت به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕاستی ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌لماندوه كه بابه‌ته‌كه ته‌واو پێچه‌وانه و ترسناكه و كاریگه‌ری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان دروست ده‌كات"
ئه‌م ڤایرۆسه له نێوان مرۆڤه‌كان له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌گوازرێته‌وه و ئه‌مه‌ش یان ده‌بێته هۆی مردن یان ئالوده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان و هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی ئایدز له جه‌سته‌دا مه‌ترسیداره"
PM:12:28:07/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1177
جار خوێنراوه‌ته‌وه