‌له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ میزكردن دوا مه‌خه‌

وێستگە ستایل-

ڕه‌نگه‌ كات نه‌بێت و سه‌رقاڵ بیت یان نه‌توانیت به‌ڵام ئاگاداربه‌ به‌رده‌وام دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ دواخستنی میزكردن زیان به‌ ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه‌ش:

1- زۆر هێشتنەوەی میز، رەنگە زیان بە بۆری میز و میزەڵدان بگەیەنێت و ببێتەهۆی برینداربوون و دڕانی، کە هەندێک کات بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت، یان میزەکە لە بۆری میزدا گیردەبێت و قەستەرە بۆ دەکرێت.

2- بەردەوام هەڵگرتنی میز بۆ ماوەیەکی زۆر، دەبێتەهۆی لاوازبوونی ماسولکەکانی حەوز.

3- هەڵگرتنی میز هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا و میکرۆب، ئەمەش سەرچاوەیە بۆ هەوکردن میزەڵدان و گۆڕانی رەنگی میز، کە لەلایەن پزیشکەوە چارەسەردەکرێت.

4- یەکێکی دیکە لە زیانەکانی هێشتنەوەی میز، دروستبوونی بەردی گورچیلە و هەوکردنیەتی، جگە لە ئازارێکی زۆر کە تەنها لای پزیشک چارەسەردەکەرێت، هەندێک جار نەشتەرگەریش ئەنجامدەدرێت. ‌ 

س: صحتی


AM:11:54:07/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌