‌كارێك 100 ساڵ ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات

وێستگە ستایل-

یه‌ك ئاره‌زوو هه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی به‌ته‌مه‌نه‌كانی جیهان حه‌زی پێ ده‌كه‌ن ئه‌ویش ڕواندنی ڕوه‌ك و خزمه‌تكردنی باخه‌، به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك ئاره‌زوو هه‌ژمار بكرێت ده‌توانێت 100 ساڵ ته‌مه‌ن درێژ بكات؟

دان بۆینته‌ر توێژه‌رێكه‌ كار له‌سه‌ر به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كات و تا ئێستا له‌ پێنج شوێنی جیهان لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ كه‌سه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كان تیایدا ده‌ژین وه‌ك دوورگه‌ی‌ ئۆكیناوا له‌ ژاپۆن و نیكۆیا له‌ كۆستاریكا و دوورگه‌ی‌ ئیكاریا له‌ یۆنان و لۆما لیندا له‌ كالیفۆرنیا و سه‌ردینیا له‌ ئیتاڵیا.

امرأة تعتني بحديقة المنزل 
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌م شوێنانه‌ ده‌ژین كه‌ پێی ده‌وترێت" ناوچه‌ی‌ شین" كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی كۆیان ده‌كاته‌وه‌ له‌وانه‌ش" پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشكردنی ڕۆژانه‌ و ژه‌مه‌ خۆراكی ڕوه‌كی و چاند و ڕواندنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 80 بۆ 90 و 100 ساڵدایه‌"

يعيش في أوكيناوا في اليابان عدد من أطول الناس عمراً في العالم 

ئاشكرایه‌ ژیانكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چوار دیواری ماڵ و له‌ناو سه‌وزای باری ده‌رونی ئارام ده‌كاته‌وه‌ و وه‌رزشكردن یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات زیاتر بژی و ئه‌م توێژه‌ره‌ له‌ ئه‌نجامی شیكاریه‌كانی خۆی بۆی ئاشكرا بووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ناو كێڵگه‌ و باخه‌كان كاری كشتوكاڵی ده‌كه‌ن كه‌متر توشی دڵه‌ ڕاوكێ ده‌بن و ده‌رونیان ئارام تره‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كاری دیكه‌ ده‌كه‌ن.

بعض الأبحاث بما فيها دراسات أجريت في فرنسا، أظهرت أن المزارعين أفضل صحياً من غير المزارعين 

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی هۆڵه‌ندیدا داوا له‌ به‌ژداربوه‌كان كرا دوو چالاكی ئه‌نجام بده‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش بونه‌ دوو گروپ گروپێك ته‌نها كتێبیان ده‌خوێنده‌وه‌ له‌ نێوان چوار دیوار و گروپێكی دیكه‌ش چونه‌ باخێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رقاڵی ڕواندنی ڕوه‌ك بن بۆ ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ نێوان چوار دیوار كتێبیان خوێندۆته‌وه‌ باری ده‌رونیان شێواوه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی‌ چونه‌ته‌ باخچه‌كه‌ هه‌ستیان به‌ خۆشحاڵی كردوه‌ و هۆرمۆنی كۆرتیزۆل له‌ جه‌سته‌یاندا به‌ بڕێكی زۆر ده‌ردراوه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌رونی مرۆڤ ئارام ده‌كاته‌وه‌.

أظهر الباحثون وجود علاقة بين نظام غذائي غني بالخضراوات والفواكه والحبوب والبقوليات والأسماك وزيت الزيتون وبين بطء الشيخوخة

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌مه‌نت درێژ بێت ئه‌وه‌ خۆت سه‌رقاڵی ڕواندنی گوڵ و سه‌وز كردنی باخه‌كه‌ت یان پارچه‌ زه‌ویه‌ك بده‌ چونكه‌ ڕه‌نگه‌كانی سروشت ده‌رونی مرۆڤ له‌ دڵه‌ڕاوكێ ده‌پارێزن و هێورت ده‌كه‌نه‌وه‌ و ته‌مه‌ن درێژ ده‌كه‌ن.

س: BBC


AM:09:06:07/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1346 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌