شهوانه پێش نوستن چیرۆك بۆ منداڵهكهت بگێڕهوه
وێستگە ستایل-
زۆرینهی منداڵهكان ئارهزووی ئهوه دهكهن شهوانه پێش ئهوهی بخهون دایك یان باوكیان چیرۆكیان بۆ بگێڕێتهوه، له ڕاستیدا گێڕانهوهی چیرۆك شهوانه پێش نوستن ئهم سوودانهی دهبێت.
1- پەیوەندی نێوان تۆ و منداڵەكەت پتەو دەكات:
تەنها لەماوەیەكی كەمدا و بە چەند خولەكێك دەتوانیت پەیوەندی نێوان تۆ و منداڵەكەت پتەوبكەیت ئەو كاتەی تەنها تۆ و منداڵەكەت بەیەكەوە دەبن و كات بەسەر دەبەن و لەڕێی چیرۆكی شەوانەوە دەتوانیت چەندین ڕێنمایی پێشكەش بە منداڵەكەت بكەیت .
2- گەیاندنی زانیاری و بابەتی بەسوود بە منداڵەكەت بێ ئەوەی ئەمر بكەیت بەسەریدا :
دەتوانیت لەڕێی گێڕانەوەی چیرۆكی شەوانەوە چەندین وانەی ڕەوشت فێری منداڵەكەت بكەیت لە كاتێكدا ئەگەر لە باری ئاسایدا ئەم قسانەی پێ بڵیت ڕەنگە بە ئەمر لێت وەربگرێت و تەنانەت ڕەنگە وەڵامیشت نەداتەوە .
3- فراوانكردنی توانای بیركردنەوەی منداڵ:
لەڕێی باسكردنی كەسایەتی ناو چیرۆكەكانەوە دەتوانیت بیر و توانای مێشكی منداڵەكەت بەهێز بكەیت و بە ئارەزووی خۆت كەسایەتیەكان بگۆڕیت لەناو مێشك و بیركردنەوەی ئەو.
4- هێور كردنەوەی منداڵ و كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێی:
لە كۆتایدا گێڕانەوەی چیرۆكەكانی شەوانە یارمەتی هێوركردنەوەیی دەرونی منداڵ دەدات و دەتوانیت سوود لە گێڕانەوەی چیرۆكەكان وەربگریت بۆ ئەوەی بارب دەرونی منداڵەكەت ئارام بكەیتەوە باشتر بخەوێت .
PM:01:23:01/01/2019
ئهم بابهته 1601
جار خوێنراوهتهوه