چۆنیه‌تی دروست کردنی ترشیات
وێستگە ستایل-
پێویستیه‌كان:
-یه‌ك سه‌لك قه‌ڕنابیت
- نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆو ڕوبعێ كه‌له‌رم
- ڕوبعه كیلۆیه‌ك گێزه‌ر یان كه‌متر
- دوو كیلۆ ترۆزی ئاماده‌كراو واته (سوێركراو)ی ناو شووشه‌ی بازاڕ
- نیو كیلۆ زه‌یتونی زه‌ردكراو
- ڕوبعه كیلۆیه‌ك بیبه‌ری سوێركراو
- ده‌سكێك كه‌ره‌وز
-خه‌ل به سپی یان زه‌رد بۆ ترش كردنی ترشیاتهكه
- هه‌ندێك خوێ و ئاو
چۆنیه‌تی دروستكردنی:
1- قه‌ڕنابیت و كه‌له‌رم و گێزه‌ره‌كه به‌پێی ئاره‌زوو جوان له‌ت ده‌كرێت و ده‌شۆرێته‌وه,به‌ڵام تا كه‌له‌رمه‌كه ورد تر بێت جوانتره.
2- كه‌ره‌وزه‌که پاكی ده‌كه‌ین و ده‌یجنین، به‌ڵام زۆر وورد نه‌بێ.
3- پاشان خوێیهكه و خه‌له‌كه ده‌كه‌ینه ناو ئاوه‌كه، به‌ڵام ئاگادار بین له‌پێشه‌وه خه‌له‌كه كه‌م كه‌م تێی ده‌كه‌ین نه‌وه‌كه زۆر ترش ببێت.
4- پاشان زه‌یتون و بیبه‌ر و ترۆزییهكهی تێ ده‌كه‌ین، بۆ جارێكی تر هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان له‌ناو گیراوه‌كه‌دا تێك ده‌ده‌ین به‌جوانی تا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ده‌بن.
5- دواجار تامی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی به‌خوێی تر یان خه‌ل هه‌بوو ئه‌وا تێی ده‌كه‌ین، وه به‌جێ ده‌هێڵرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ دواجار کە پیگه یشیت كه‌ره‌وزه‌که ده‌كه‌ینه سه‌ری .
PM:12:05:31/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7422
جار خوێنراوهتهوه