چۆنیه‌تی دروستكردنی نان به په‌نیر
وێستگە ستایل-
پێکهاته‌کان:
(300) گرام ئارد
(200) گرام ئاردی سپی
(2) دانه هێلکه
(3) که‌وچکی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتون
(1) که‌وچکی چا خوێ
(300 -350) ملیلتر ئاوی شله‌تێن
(2) که‌وچکی چێشت خومره‌ی نان
(300) گرام په‌نیری سپی
(1) که‌وچک شه‌کر
هێلکه‌و زه‌یتی زه‌یتون بۆچه‌ورکردن
کونجی و په‌نیر بۆڕازاندنه‌وه
شێوازی ئاماده‌کردنی:
-ئارده‌کان و شه‌کره‌که تێکه‌ڵ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ زه‌یته‌که هه‌ڵده‌شێلرێت وخومره و ئاوی تێده‌کرێت تاوه‌کو بیشێلیت .
-بۆماوه‌ی نیوکاتژمێر داده‌پۆشرێت هه‌تا هه‌ڵدێت (5) خوله‌کی تر هه‌ڵده‌شێلرێت هێلکه‌و په‌نیره‌که‌ی تێکه‌ڵ ده‌کرێت.
-به‌پێی ئاره‌زوو هه‌ویره‌که نه‌خشی ده‌کرێت پان وخر پاشان به‌زیت وهێلکه چه‌ورده‌کرێت، ئینجا کونجی وپه‌نیری سپی ده‌کرێت به‌سه‌ریا بۆماوه‌ی (20) خوله‌ک ده‌خرێته فڕنێکه‌وه به‌پله‌ی گه‌رمی (200) پله‌ی سه‌دی.
پاش ئه‌وه‌ی له‌فڕنه‌که ده‌رهات داده‌نرێت تاکو سارد ده‌بێته‌وه دواتر پێشکه‌ش ده‌کرێت.
س: چۆنیه‌تی دروستكردنی خواردن
AM:10:52:30/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 729
جار خوێنراوه‌ته‌وه