ئه‌ستێره‌یه‌كی چینی ده‌ستبه‌رداری سامانه‌كه‌ی بوو بۆكاری خێرخوازی
وێستگە ستایل-
ئه‌ستێره‌ی ناوداری چینی و هۆلیود "چاو یۆن فات" ئاشكرای كرد كه ده‌ستی له‌سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه كه بڕه‌كه‌ی 700 ملیۆن دۆلاره دوای مردنی بۆ ئه‌وه‌ی بۆ كاری خێرخوازی به‌كاربهێنرێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵی 2015 یه‌كێك بووه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر كاری كردوه و ئێستا ده‌ڵێت " پاره هه‌موو شتێك نییه كه مرۆڤ هه‌تا ئه‌به‌د خاوه‌نی بێت ئه‌و كاته‌ی ده‌مریت ئه‌وه پاره‌كانت بۆ ئه‌وانی دیكه ده‌بێت"
ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه له هۆنكۆنگ ده‌ژی و له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ته‌له‌فیزۆنی كۆریای باشوور ده‌ڵێت" نا‌توانیت پاره‌كانت له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت بۆناو گۆڕ كاتێك ده‌مریت" و جاسمین تان كه هاوسه‌ری ئه‌م هونه‌مه‌نده‌یه پشتگیری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی.
تشایۆن فات به ڕۆڵبینینی له فیلمی "تایگه‌ر هدین دراگۆن" و زنجیره فیلمه‌كانی " چه‌ته‌كانی كاریبی" ده‌ركه‌وتوه وله‌م دواییانه ژیانێكی مامناوه‌ند و سادده ده‌ژی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی.
PM:12:32:27/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1471
جار خوێنراوه‌ته‌وه