چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمان
وێستگە ستایل-
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمان یه‌كێكه له حاڵه‌ته‌كتوپڕه‌كان له‌نه‌خۆشیی زمان كه‌دووچاری مرۆڤه‌كان ده‌بێت، زۆرجار ده‌بێته‌هۆی مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدان ، ئه‌وكاته‌ی كه‌سه‌كه دووچاری هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمان ده‌بێت توانای چاره‌سه‌ری وه‌ك پێویست نابێت .
له‌باره‌ی حاڵه‌ت و هۆكاره‌كانی مه‌ترسییه‌كانیه‌وه د. هونه‌ر محمد ئه‌مین پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی قوڕگ وگوێ و لوت ده‌ڵێت :" هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمان : بریتییه له‌گیرانی بۆری هه‌ناسه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی زمان له‌كاتی حاڵه‌تی بێ هۆشیدا، وه‌كو پێكانی كه‌لله‌ی سه‌ر له‌كاتی وه‌رزش یان ڕوداو یاخود كاتی له‌خۆچوون و بێ هۆش بوون به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و دابه‌زینێكی كتوپڕ و زۆری ئاستی شه‌كر له‌خوێندا.
پزیشكه پێی وایه له كاتی بێهۆش بوون یان له‌خۆچوون هه‌موو له‌ش خاو ده‌بێته‌وه به‌چه‌ناگه‌و زمانیشه‌وه ،پشتی زمان ئه‌گه‌ڕێته دواوه‌و ده‌رچه‌ی هه‌وا ده‌گرێت له‌ناو قوڕگ و حاڵه‌تێكی كتوپڕیه كه‌پێویستی به‌چاره‌سه‌ری هه‌نوكه‌یی هه‌یه روو ده‌دات .
له‌باره‌ی جۆر و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی زمانیشه‌وه د. هونه‌ر پێیوایه: ئه‌وه‌یه كه‌یه‌كسه‌ر چه‌ناگه‌و ده‌می كه‌سی توشبوو به‌رزبكرێته‌وه بۆپێشه‌وه، كه‌ئه‌وه یارمه‌تی كردنه‌وه‌ی بۆری هه‌ناسه ده‌دات ،باشتره ئه‌گه‌ر تیوبێكی تایبه‌ت له‌ناوده‌می كه‌سه‌كه دابنرێت كه‌ئه‌وه زیاتر له‌نه‌خۆشخانه به‌رده‌سته و به‌كار ده‌هێنرێت .
چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ی خێرا ئه‌وه‌یه: كه‌ئه‌وكه‌سه بخرێته سه‌رلاو كه‌مێك سه‌ری بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆدواوه‌و ناوده‌می جوان پاكبكرێته‌وه .
ئه‌م چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییانه زۆرگرنگن وله‌وانه‌یه به‌هۆیه‌وه ژیانی ئه‌و كه‌سه ڕزگاربكرێت، پاش چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كان زۆر گرنگه ئه‌وكه‌سه چاره‌سه‌ری ئه‌وحاڵه‌ته وه‌ربگرێت كه‌بوه‌ته‌هۆی له‌خۆچوون له‌لایه‌ن تیمی پزیشكی پسپۆڕه‌وه.
ئا: ئه‌نوه‌رحمه‌غه‌ریب
راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
AM:10:05:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2725
جار خوێنراوه‌ته‌وه