ده‌مه‌قاڵێی نێوان هاوسه‌ره‌كان په‌یوه‌ندی به مردنی پێش وه‌خته‌وه چییه؟
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیان بێزاركه‌ره به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ جه‌خت له‌سه‌ر سووده‌كانی ئه‌م ده‌مه‌قاڵێ به‌رده‌وامه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ته‌ندروستیان.
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی پێیان وایه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی به‌رده‌وام ده‌ماقاڵێ له نێوانیاندا هه‌یه ئه‌وه مه‌ترسی كه‌متر له‌سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه و ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت له‌ناویاندا كه‌مه.
جگه له‌وه‌ش ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كان ئه‌وه‌ی له‌ناخیاندا هه‌یه ده‌ری ده‌بڕن و بابه‌ته‌كان په‌نگ ناخواته‌وه له ناخیاندا زۆر باشتره بۆ باری ده‌رونیان و هه‌ركامێكیان ده‌ری نه‌بڕێت و پیش بخواته‌وه ئه‌وه مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خت له‌سه‌ری زۆر ده‌بێت.
زاناكان له زانكۆی ئه‌ریزۆنا ده‌ڵێن" ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی هه‌ست و سۆزیان ناشارنه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی كه‌متر له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌بێت و ده‌مه‌قاڵێی نێوان هاوسه‌ره‌كان ته‌مه‌نی هه‌ریه‌كه‌یان درێژ ده‌كات و ئه‌و كاته‌ش كه ده‌ری نه‌بڕن ئه‌وه ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت له‌ناویاندا زۆر ده‌بێت"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری "Journal of Psychosomatic Medicine" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا سوود له كاردانه‌وه‌ی 192 هاوسه‌ر وه‌رگراوه كه ماوه‌ی 32 ساڵ هاوسه‌ری یه‌كتر بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان هاوسه‌ره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نیان دروست ده‌كات یان نا.
ئه‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه بوو ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی توڕه‌ی خۆیان ده‌شارنه‌وه ئه‌وه مردنی پێش وه‌خت له‌ناویاندا ده‌گاته %35 بۆ پیاوان و %18 بۆ خامان و جگه له‌وه‌ش هه‌تا نه‌گونجان له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان زیاتر بێت ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان و ته‌ندروستیشیان دروست ده‌كات.
AM:09:25:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1715
جار خوێنراوه‌ته‌وه