ئه‌م كه‌سانه نابێت قاوه بخۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی چه‌ندین توێژینه‌وه سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی بۆ ته‌ندروستی ئاشكرا كردوه به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌هۆی بۆماوه یان پێكهاته‌ی له‌شی مرۆڤه‌وه‌كه‌وه هه‌ندێكجار زیان ده‌گه‌یه‌نێت.
پسپۆڕانی بواری خۆراك ده‌ڵێن هه‌ركات هه‌ستت به‌م نیشانانه كرد له دوای خواردنه‌وه‌ی قاوه ئه‌وه باشتر وایه له‌م خواردنه‌وه‌یه دوور بكه‌ویته‌وه چونكه له‌جیاتی سوود زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
1- ئازاری سك:
هه‌ندێك پێكهاته له‌ناو قاوه‌دا هه‌یه ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده چالاك ده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی زیان به‌خش كار له دیواری گه‌ده ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئازاری سك و گه‌ده.
2-خێرابوونی لێدانی دڵ:
ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیاریان به خواردنه‌وه‌ی قاوه هه‌یه زۆر كات دوای ئه‌م خواردنه‌وه‌یه لێدانه‌كانی دڵیان خێرا ده‌بێت .
3- سكچوون:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام قاوه ده‌خۆیته‌وه و به‌رده‌وامیش سكت ده‌چێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره قاوه هۆكار بێت بۆ ئه‌م حاڵه‌ته.
4-له‌رزینی په‌له‌كان:
زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه واده‌كات كافاین كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جه‌سته دروست بكات و باشتر وایه له‌م حاڵه‌ته‌دا خواردنه‌وه‌ی قاوه كه‌مبكه‌یته‌وه یان به ته‌واوه‌تی نه‌یخۆیته‌وه.
5-ئازاری سه‌ر:
ڕه‌نگه زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه ئازار له سه‌رتدا دروست بكات و هه‌ستكردن به ماندوێتی زیاد بكات.
AM:09:06:19/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3550
جار خوێنراوه‌ته‌وه