چه‌ند ڕێنماییه‌ك له توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌تپارێزێت
وێستگە ستایل-
له‌و هۆكارانه‌ی كه بنه‌مای زانستیان نیه و خەڵك بڕوایان وایە دەبنە هۆی توشبوونی شێرپەنجە: په‌ستانی ده‌روونی (%٤٣ به‌شداران به‌هه‌ڵه پێیانوایه ده‌بێته‌هۆی شێرپه‌نجه)، مادده‌ی زیادكراوی خۆراك (%٤٢)، كایه‌ی كارۆموگناتیسی (%٣٥).
نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ بۆ نیوه‌ی سه‌رجه‌م حاڵه‌ته دیاریكراوه‌كانی شێرپه‌نجه دەکرێت ڕێگە لە توشبوونیان بگیرێت به‌هۆی گۆڕینی رەفتاری شێوازی ژیان وه‌ك جگه‌ره‌كێشان، خواردنەوەی کحول، كێش زیادی و قه‌ڵه‌وی، كه‌میی جموجۆڵ، خراپی خواردن و به‌ركه‌وتن به تیشكی سه‌روبنه‌وشه‌یی و ڤایرۆسی مرۆیی پاپیلۆمەڤایرۆس (HPV). واته نزیكه‌ی ٤ له ١٠ حاڵه‌تی شێرپه‌نجه ده‌كرێت له‌رێگه‌ی گۆڕینی شێوازی ژیانه‌وه رێگه‌یان لێبگیرێت.
جگەرەکێشان و کێشی زیاد و بەرکەوتنی تیشکی سەرووەنەوشەیی لە زۆرتریین هۆکارەکانی توشبوونی شێرپەنجەن کە دەکرێت رێگەیان پێبگیرێت.
هه‌رچه‌نده به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتن له هۆكاره‌كانی شێرپه‌په‌نجه مانای ئه‌وه نیه كه‌سه‌كان خاوه‌نی شێوازێكی مه‌ترسیداری ژیانن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باشتر له هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه تێگه‌یشتوون ئه‌گه‌رێكی زۆرتریان هه‌یه كه جگه‌ره‌كێش نه‌بن و سه‌وزه و میوه‌ی زیاتر بخۆن.
دكتۆر سامۆێڵ سمیس، له زانكۆی لیدز له به‌ریتانیا، ده‌ڵێت "جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه ئه‌و ژماره زۆره له خه‌ڵك بەهەڵە باوه‌ڕیان بە هۆكارگەلێکی توشبوونی شێرپه‌نجه هه‌یه كه هیچ بنه‌مایه‌كی متمانه‌پێكراوییان نیه. به به‌راورد له‌گه‌ڵ توێژینه‌وه‌كانی پێشتردا ده‌بینین ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان به هۆكاری ناڕاستی توشبوونی شێرپه‌نجه هه‌یه زیادیكردووه له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ده‌ی نوێ‌دا، كه له‌وانه‌یه یه‌كێ له هۆكاره‌كان گۆڕانكاری بێت به‌سه‌ر شێوازی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌رێگه‌ی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی زیادكرد "گرنگه هۆشیاری خه‌ڵك لەبارەی هۆکارەکانی توشبوونی شێرپەنجە به‌رزبكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئامانجان یارمه‌تیدانی خه‌ڵك بێت له بڕیاردانی دروستتدا له‌باره‌ی ژیانیانه‌وه و دڵنیابوون له‌وه‌ی بەخۆڕایی خۆیان دوودڵ ناکەن."
كلێر هاید له رێكخراوی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت "هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه بەرامبەر توشبوونی شێرپه‌نجه، به‌ڵام له‌رێگه‌ی زانینی هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی شێرپه‌نجه‌وه ده‌توانین ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كه له قازانجی خۆمان بشكێنینه‌وه له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌توانین كۆنتڕۆڵیان بكه‌ین، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كاتی خۆمان به هۆكاری هەڵەو چەوتەوە بەفیڕۆبدەین."
PM:12:26:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه