به چوار هه‌نگاو ده‌بیته كه‌سێكی به‌به‌خت
وێستگە ستایل-
پرۆفیسۆر ڕیچارد وایزمان پسپۆڕی بواری ده‌رونیه له‌زانكۆی هیرتفۆردشایر ده‌ڵێێت ده‌كرێت مرۆڤ به چوار هه‌نگاوی سه‌ره‌كی ببێته كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ر و له ژیانیدا به‌ختی هه‌بێت.
1- هه‌له نوێكان له‌ده‌ست خۆت مه‌ده:
ئه‌و كاته‌ی هه‌لێكی نوێ بۆ بابه‌تێك ده‌بێت ئه‌وه كه‌سه به‌خته‌وه‌ره‌كان هه‌ڵپه‌ی بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی بهێنن و ئه‌و كاته‌ش كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت هه‌ست به خۆشی ده‌كه‌ن ئه‌مه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی وا له هه‌ندێك مرۆڤ ده‌كات به‌به‌خت بێت به‌ڵام كه‌سه بێ به‌خته‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بابه‌تێكیش بێته پێشه‌وه بۆیان لێی ده‌ترسن و دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
2- دوای هه‌ست و سۆزه‌كانت بكه‌وه:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ختیان هه‌یه دوای هه‌ست و سۆزیان ده‌كه‌ون كاتێك ڕێنمویان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ن به‌ڵام بێ به‌خته‌كان ئه‌وه‌نده بابه‌ته‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه له كۆتایدا ده‌گه‌نه خاڵێك كه وازی لێ بهێنن به‌مه‌ش كات دره‌نگ ده‌بێت و چانسه‌كانی ژیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
3-پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن:
ناترسن و گه‌شبینن بۆ كارێك كه ده‌یكه‌ن ئه‌مه‌ش هێزی سه‌ركه‌وتنیان پێ ده‌به‌خشێت.
4-هه‌میشه پۆزه‌تیڤ بیر ده‌كه‌نه‌وه:
كاتێك چانسێك بۆ ژیانیان دێته پێشه‌وه تاقی ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌نجام به‌ڵام به‌د به‌خته‌كان بچوكترین شكان ده‌یانخات و وابیر ده‌كه‌نه‌وه هه‌وڵدان بۆ جارێكی دیكه بێ سووده.
AM:11:47:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3387
جار خوێنراوه‌ته‌وه