‌سێ ڕێگا بۆ چارەسەری ئالودەبوون بە كێشانی جگەرە

وێستگە ستایل-

سەرەڕای ئەوەی کۆمەڵێک ڕێگای دەرونی و دەرمان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان هەیە، بەڵام کلیلی سەرکەوتن ئیرادەی کەسەکەیە بۆ وازهێنان هەرکات کەسی ئالودەبوو ئیرادەیەکی بەهێزی بۆ دروست بوو، و بە هاندانی کەس و کار، و ژینگەی گونجاو، ئەگەری وازهێنان زۆر سەرکەوتوو دەبێت له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر .هێمن فاتح حمەکریم پزیشکی پسپۆڕی دەرونی سێ ڕێگا پیشانی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌ ئالوده‌ی‌ كێشانی جگه‌ره‌ بوون و مه‌به‌ستیانه‌ لێی دوور بكه‌ونه‌وه‌.
 

بێگومان، بۆ دروست بوونی ئیرادەیەکی بەهێزیش تاک پێویستی بە زانین و بیرکردنەوە هەیە لە زیانە جەستەیی، دەرونی، و مادیەکان سەرەڕای زیان بۆ خودی کەسەکە، جگەرەکێشان زیانی بۆ کەسانی دەوروبەریش هەیە. 

لێرەدا ناچینە قوڵایی باسکردنی زیانەکان، تەنها ئەو ڕاستیە زانستیە دەخەمە ڕوو، کە جگەرەکێشان بە یەکێک لە هۆکارەکانی مردنی پێش وەخت دادەنرێت لە هەموو جیهان.

بە کورتی سێ ڕێگا هەیە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بە بەکارهێنانی دەرمان:

یەکەم: ڕێگای پێدانی نیکۆتین بۆ ماوەیەکی کاتی و بە بەرنامە، بۆ ئاسانتر بوونی قۆناغی وازهێنانەکە و نیکۆتینەکەش بەچەند ڕێگەیەک هەیە وەک؛ حەپی ژێرزمان، بنێشت، لەزگەی باڵ، سپرای لوت، هەڵمژین، سپرای هەڵمژین.

دووەم: دەرمانی دژەخەمۆکی بیوپرۆپیۆن

سێیەم: ڤارێنکلین تارترەیت

لەم ساڵانەی دوایدا، جگەرەی ئەلیکترۆنی پەیدا بوو بۆ پێدانی نیکۆتین، کە شێوازێکی ڕێگەی یەکەمە بۆ وازهێنان، بەڵام لە ڕووی دەرونشیکاریەوە ڕێگایەکی باش نیە، چونگە شێوازی بەکارهێنانەکە جگەرەکێشان بە ئاسایی نیشاندەداتەوە، و هەروەها تا ئێستاش لەلایەن توێژینەوە زانستیەکانەوە پشتگیری نەکراوە.


AM:11:17:18/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 7700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌