باوكی میگان داوای چی له شاژنه ئه‌لیزابێس كردوه؟
وێستگە ستایل-
باوكی دۆقه ساسكس میگن ماركل هاوسه‌ری شازاده هاری داوای له شاژنه ئه‌لیزابێس كردوه كه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
تۆماس ماركل باوكی میگان ماركل له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزۆنیدا له كه‌ناڵی ATV وتویه‌تی" هه‌موو خێزانێك كێشه‌ی تیایدا ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و خێزانه شاهانه بێت یان ئاسایی به‌ڵام زۆر پێویسته له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ته‌واوی گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن"
ماركل ئاشكرای كردوه كچه‌كه‌ی هیچ بانگهێشت نامه‌یه‌كی بۆ نه‌ناردوه بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵ و هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت له نزیكترین كاتدا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به یه‌ك بگه‌نه‌وه و دوباره په‌یوه‌ندی دروست بكه‌نه‌وه.
باوكی میگان ده‌ڵێت" چه‌ند جار هه‌وڵمداوه په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌م و هیوادارم ئه‌ویش هه‌مان هه‌وڵ بدات من زۆرم خۆش ده‌وێت پێویسته ئه‌ویش ئه‌وه بزانێت"
AM:09:38:18/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 687
جار خوێنراوه‌ته‌وه