بەوێنە... شاجوانی گه‌ردوون هه‌ڵبژێردرا
وێستگە ستایل-
كاتریۆنا گرای نازناوی شاجوانی گه‌ردونی بۆ ساڵی 2018 به‌ده‌ستهێنا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته چوارهه‌مین جار كه فلیپین ئه‌م نازناوه بەدەست بهێنێت.
گرای فلیپینی سكۆتله‌ندی ته‌مه‌ن 24 ساڵ بووه خاوه‌نی نازناوی شاجوانی گه‌ردوون و له‌م كێبڕكێیه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار پیاوێك به‌ژداری كرد كه ڕه‌گه‌زی خۆی بۆ ئافره‌ت گۆڕیبوو.
ئه‌م خانمه پشتگیری به‌كارهێنانی گیای ماریگوانای كردوه بۆ بواری پزیشكی و تامارین ی ته‌مه‌ن 24 ساڵ شاجوانی باشووری ئه‌فه‌ریقا نازناوی هاوەڵی یەكەمی شاجوانی پێ بەخشرا و ستیڤانی جۆتیریز شاجوانی فەنزوێلا تەمەن 19 ساڵ بووە هاوەڵی دووەمی شاجوان.
پێشتر لە ساڵانی 1969 و 1973 و 2015 شاجوانەكانی فلیپین نازناوی شاجوانی گەردونیان پێ بەخشرا.
گرای لە باوكێكی سكۆتلەندی و دایكێكی فلیپینیە و لە شاری كیرنز ی ئوستورالی لەدایكبووە و ئەو كاتەی بۆتە 18 ساڵ چۆتە فلیپین و لە ئەمەریكا ژیاوە لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساتشوستس بۆ ئەوەی بڕوانامەی دیبلۆم بەدەست بنهێنێت.
ئەم خانمە ئامانجی سەرەكی ڕوبەڕوبوونەوەی هەژاریە لە فلیپین و پارە كۆدەكاتەوە بۆ یارمەتیدانی منداڵ و ئەم خانمە ئارەزووی گەشت بۆ شوێنە جیاوازەكانی دونیا دەكات.
PM:08:52:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1333
جار خوێنراوه‌ته‌وه