زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن: جزدانی پاره‌كه‌ت له گیرفانی پشته‌وه‌ی پانتۆڵه‌كه‌ت دامه‌نێ
وێستگە ستایل-
زۆرێك له پیاوان جزدانی پاره‌كانیان له گیرفانی پشته‌وه‌ی پانتۆڵه‌كانیان داده‌نێن و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له‌سه‌ر كورسی و له شوێنی كاره‌كه‌یان داده‌نیشن بێ ئاگان له‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره زیان به ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا زیانه‌كانی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ڕونكردۆته‌وه و ده‌بێته هۆی په‌ستان خستنه سه‌ر ئێسكی ڕان و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێسكی خواره‌وه‌ی پشتیان به‌رده‌وام ئازاری هه‌بێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره و جزدانی پاره‌كه‌یان له گیرفانی پشته‌وه‌ی پانتۆڵه‌كه‌یان داده‌نێن ئه‌وه زیان له‌سه‌ر ئێسكی پشتیان زۆر زیاد ده‌كات و ئازاره‌كه زۆر خێراتر و دوو هێنده ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی له ئازاری پشت دوور بیت ئه‌وه باشتر وایه جزدانی پاره‌كه‌ت له گیرفانه‌كانی پێشه‌وه‌ی جلوبه‌رگه‌كه‌ت دابنێیت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له شوێنی كاره‌كه‌ت داده‌نیشیت.
PM:12:39:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4112
جار خوێنراوه‌ته‌وه