هۆكاره‌كانی سست بونی دڵ و نیشانه‌كانی
وێستگە ستایل-
سست بوونی دڵ Heart failure نه‌خۆشیه‌كی زۆر باوه، هه‌موو جۆره نه‌خۆشیه‌كی دڵ له‌وانه‌یه ببێته هۆی سست بوونی دڵ، له هۆیه سه‌ره‌كیه‌كانی سست بوونی دڵ.
هۆکارەکانی سست بوونی دڵ:
1 ـ نەخۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێنه، و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌تاجیه‌كانی دڵ.
2 ـ هه‌ندێك جار سست بوونی دڵ له ئه‌نجامی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سنگه‌وه رووده‌دات وه‌كو (هه‌وكردنی درێژخایه‌نی بۆریه‌كانی هه‌ناسه).
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە:
١ـ له‌سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌كه‌دا، نه‌خۆشه‌كه ته‌نها به كاركردن یان به رۆیشتن ته‌نگه‌نه‌فه‌س ده‌بێت.
٢ـ قاچیان ده‌ئاوسێت و فشاری ناو خوێنهێنه‌ره‌كانی ملیان به‌رزده‌بێته‌وه.
٣ـ كۆكه‌یه‌كی به‌رده‌وامیان تووش ده‌بێ.
٤ـ شه‌وانه ناتوانن له‌سه‌ر جێگا ته‌خت پاڵ بكه‌ون و له‌كاتی خه‌ودا به هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه.
٥ـ لەکاتی پاڵكه‌وتندا زیاد له سه‌رینێك یان پشتیه‌ك ده‌خه‌نه ژێر سه‌ر و پشتیان.
٦ـ دابەزی کێشی لەش بەشێوەیەکی خێرا‌و بەبێ هۆکار، هەروەها بوونی ناڕێکی لە لێدانی دڵ و خێرای.
٧ـ لاوازی سێکسی، بوونی کێشەیە لە تەندروستی دڵ.
رێنمای پزیشکان:
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه یان فشاری خوێنیان به‌رزه یان نه‌خۆشی خوێنبه‌ره تاجیه‌كانیان هه‌یه. پێویسته ئه‌م نه‌خۆشانه و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی تر پشگوێ نەخەن و سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن.
ڕاگه‌یاندنی تەندروستی چەمچەماڵ
AM:11:37:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7383
جار خوێنراوه‌ته‌وه