یاریده‌ده‌رێكی ده‌رمانساز له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی جۆرێك حه‌ب له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕونكردنه‌وه‌یدا
وێستگە ستایل-
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڤیدیۆی جۆرێك حه‌ب بڵاوبۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت كه ده‌خرێته ناو ئاو ده‌بێته كلینكس و ئه‌مه به‌ناوی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه به نه‌خۆش ده‌درێت.
یاریده‌دری پزیشكی ده‌رمانساز دانا جمال وه‌ك شاره‌زایه‌ك له بواری ده‌رمان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌ڵێت" بەداخەوە هەندێ کەس کەمی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگا دەقۆزنەوە و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو زانست نابینن و بۆ کۆکردنەوە چەند لایک و کۆمێنتێک هەواڵی ناراست هەڵخەڵەتێنەر بڵاودەکەنەوە"
ده‌شڵێت"ئەم چەند رۆژە ڤیدیۆیەک بڵاو بۆتەوە کە گوایە ئەم حەبە لە دەرمانخانەکان بە ناوی حەبی سەر ئێشە دەدرێتە نەخۆش و دەرخواردی نەخۆش دەدرێت، بەڵام لەراستی دا ئاوا نیە، لەراستی دا ئەمە پێشکەوتنی زانست و ئاسانکاریە ئەمە بەرهەمێکە بەناوی کلێنسی سحری( magic tablet tissue, compressed coin tissu)
لە شێوەی حەب بەرهەم هێنراوە، بەتایبەت بۆ سەفەرو ناو جانتای ئافرەت"
تکایە ئەوانەشی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکار دەهێنن ، با ئەوەندە خۆش باوەر نەبین و بە هەموو شتیك باوەر نەکەین و خێرا شەیری ئەم جۆرە هەواڵانە نەکەین تا دڵنیادەبینەوە، دەتوانن ئەو دوو رستە ئینگلیزیەی سەرەوە لەگۆگل بنوسن و جەندین جۆر لەو حەبە کلێنسیانەت پیشان دەدات.
AM:10:39:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4867
جار خوێنراوه‌ته‌وه