به‌ریتانیا: جێڵی سڕكردنی ددانی منداڵی له بازاڕه‌كان كشانده‌وه
وێستگە ستایل-
له وڵاتی به‌ریتانیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی جێڵی سڕكردنی ددانی بۆ منداڵان ده‌ركرد له بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ه‌وه و ته‌نها ده‌رمانخانه‌كان بۆیان هه‌یه مامه‌ڵه به‌م ده‌رمانه‌وه بكه‌ن.
ئه‌م جۆره جێڵه مادده‌ی سڕكه‌ری لیدۆكایین ی تیادایه كه زیان به ته‌ندروستی منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه بۆ سڕكردنی ددانهاتنی منداڵ به‌كارده‌هێنرێت و له ساڵی نوێوه ته‌نها ده‌رمانخانه‌كان بۆیان هه‌یه مامه‌ڵه به‌م جۆره ده‌رمانه‌وه بكه‌ن و پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشكدا به‌كاربهێنرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمان له به‌ریتانیا ده‌ڵێت" به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه ئه‌م جۆره جێڵه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ددان هاتنی منداڵان ده‌كات و باشترین ڕێگه چاره بۆ ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه دایك و باوك په‌نجه‌یان خاوێن بكه‌نه‌وه و مه‌ساج بۆ پوكی منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئازاره‌كه‌ی كه‌م نه‌بویه‌وه ئه‌وه ده‌توانن منداڵه‌كه‌یان ببه‌نه لای پزیشك و به‌كارهێنانی جێڵی سڕكردنی ددان به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی لیدۆكایینی تیادایه شیاو نییه بۆ منداڵ به‌كاربهێنرێت .
AM:10:19:17/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1641
جار خوێنراوه‌ته‌وه