شێوه‌ی ده‌ست و په‌نجه كه‌سایه‌تیت ئاشكرا ده‌كات
وێستگە ستایل-
هه‌موو ڕۆژێك له‌سه‌ر خودی خۆمان بابه‌تی نوێ فێرده‌بین، Kay Packard سه‌رۆكی ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئاشكرا كردوه كه ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگرێت و له‌ڕێی ده‌ست و په‌نجه‌وه كه‌سایه‌تی مرۆڤ بزانرێت.
1- ئه‌گه‌ر په‌نجه گه‌وره‌ت به‌هێز بێت ئه‌وه مانای وایه تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت بۆ گه‌یشتن به ئامانج و خه‌ونه‌كانت له ژیانتدا.
2- به‌هێزی په‌نجه‌ی شایه‌تمان ئاماژه‌یه بۆ گرنگیدانی تۆ به پێگه و ده‌سه‌ڵات و به‌هێزی كه‌سایه‌تی و دانای.
3-په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌یه بۆ توانای تۆ له ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركه‌كانت و ئازایه‌تی و به‌توانایت و متمانه‌ت و گه‌شه‌ت و دانایت.
4-به‌هێزی ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی كه ئه‌ڵقه‌ی تێده‌كرێت مانای توانای تۆ ده‌رده‌خات له ده‌ربڕینه‌كانت.
5- په‌نجه بچووك به‌هێزی تۆ له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانت ئاشكرا ده‌كات.
شێوه‌ی نینۆكه‌كان:
1- ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانت خڕن ئه‌وه مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له ئاشتیدا و بێ كێشه بژیت له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه و تۆ زۆر له ڕه‌تكردنه‌وه ده‌ترسیت.
2-په‌نجه‌ی شێوه چوار گۆشه یان لاكێشه مانای ووردی تۆ ده‌گه‌یه‌نێت و ڕقت له سوور نه‌بوونه له‌سه‌ر كاره‌كانت.
3-ئه‌گه‌ر نینۆك و په‌نجه‌ت له شێوه‌ی چواره‌مه ئه‌وه مانای وایه تۆ له‌و كه‌سانه‌ی كه توانای داهێنانت هه‌یه و ڕقت له ڕێگه داخراوه‌كانه.
4-تیژی شێوه‌ی په‌نجه و نینۆك مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئاره‌زوو ده‌كه‌یت له چالاكیه زانستیه‌كان دوور بكه‌ویته‌وه له پێناو ئه‌و بابه‌تانه‌ی خۆت ئاره‌زووی ده‌كه‌یت.
AM:11:24:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1784
جار خوێنراوه‌ته‌وه