گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس له باكوری ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای ئه‌ڵماسی جیهانی ئاشكرای كرد گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی له كانه‌كانی ئه‌ڵماس له باكوری كه‌نه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس له ئه‌مه‌ریكای باكور.
كۆمپانیای "دۆمینۆن دایمۆند" ئه‌م ئه‌ڵماسه گه‌وره‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه قه‌باره‌كه‌ی 552 قیراته و له كانێك له شاری ییلونایف له باكوری كه‌نه‌دا دۆزیویانه‌ته‌وه و قه‌باره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی هێلكه‌یه‌كه و به‌مه‌ش ڕیكۆردی گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی شكاند كه قه‌باره‌كه‌ی 187.7 قیرات بووه.
تا ئێستا گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس له جیهاندا دۆزرابێته‌وه قه‌باره‌كه‌ی 3106 قیرات بوه و له باشووری ئه‌فه‌ریقا له سه‌ده‌كانی پێشوو دۆزراوه‌ته‌وه و كراوه‌ته چه‌ند پارچه‌یه‌كی بچووك.
كۆمپانیای دۆمینۆن هه‌لی داوه‌ته چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گرێ به‌ستیان له‌گه‌ڵ مۆر بكات هه‌تا ئه‌م ئه‌ڵماسه گه‌وره‌یه خاوێن بكه‌نه‌وه و پارچه‌ی بكه‌ن.
AM:10:20:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه