دوو خه‌ڵاتی ئۆسكار به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشرا
وێستگە ستایل-
ئێواره‌ی هه‌ینی یه‌كێك له خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار به نرخی 500 هه‌زار دۆلار فرۆشرا و دانه‌یه‌كی دیكه له هه‌مان ڕۆژدا به 200 هه‌زار دۆلار فرۆشرا له فرۆشتنێكی ئاشكرای خه‌ڵاتی ئۆسكار له شاری لۆس ئه‌نجلۆس ی ئه‌مه‌ریكی.
خه‌ڵاتی ئۆسكاری فیلمی" ڕێككه‌وتنی جێنتڵمان" كه ساڵی 1947 بۆ باشترین فیلم وه‌ریگرتبوو به بڕی 492 هه‌زار دۆلار فرۆشرا كه هونه‌رمه‌ند گریگۆری بیك ڕۆڵی سه‌ره‌كی تیادا بینیوه.
ئۆسكاری دووه‌م تایبه‌ت بوو به فیلمی" سه‌ركێشی له‌سه‌ر كه‌شتی باونتی" بوو كه ساڵی 1935 وه‌ك باشترین فیلم به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌مه‌ش به نرخی 240 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
له سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه ئه‌رشیفی لاپه‌ڕه‌كانی فیلمی" ساحیر ئۆز" به نرخی 1.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
برۆفایلز ئاند هستۆری بۆ فرۆشتنی ئاشكرای كه‌لوپه‌له هونه‌ریه‌كان ئاشكرای كردووه له ماوه‌ی ته‌نها چوار ڕۆژدا له‌ڕێی فرۆشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له لایانه بڕی 8 ملیۆن دۆلار قازانجیان كردوه.
AM:09:39:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 518
جار خوێنراوه‌ته‌وه