سووده‌كانی شۆربای نیسك بۆ منداڵان
وێستگە ستایل-
منداڵ پێویستی به خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به پێکهاتووه گرنگه‌کان هه‌یه له پێناو ته‌ندروستیه‌کی باش و گه‌شه‌ی هه‌موو خانه‌کانی له‌شی نیسک یه‌کێکه له‌و خۆراکه باشانه که به‌هۆی هه‌رزانی نرخه‌که‌یه‌وه جێگره‌وه‌یه‌کی گونجاوه له‌بری گۆشت و مریشک و ماسی له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک سووده‌كانی ئه‌م شۆربایه بۆ ته‌ندروستی منداڵان باس ده‌كات .
گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی نیسک بۆ مناڵ :
1- گه‌شه و به‌هێزکردنی ماسولکه‌کان : چونکه سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕۆتینه و هه‌موو ترشه ئه‌مینیه‌کانی تێدایه که جه‌سته پێویستیه‌تی .
2- باش کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه و ڕێگری کردن له قه‌بزی : چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان .
3- پاراستنی منداڵ له که‌مخوێنی و چاره‌سه‌رکردنی : بڕێکی زۆر له مادده‌ی ئاسنی تێدایه له‌گه‌ڵ فۆلیدک ئه‌سید و مس .
4- ده‌وڵه‌مه‌نده به کۆمه‌ڵێک له فینۆڵه‌کان که مادده‌ی دژه ئۆکسانه.
5- بۆ گه‌شه‌ی باڵای مناڵ به‌سووده ،چونکه زۆربه‌ی پێکهاتووه گرنگه‌کانی ئێسکی تێدایه بێجگه له کالسێوم و ڤیتامین دی وه‌ک فوسفۆڕ و مه‌نگه‌نیز و پڕۆتین .
6- بۆ خۆپاراستن له کێشی زۆر و قه‌ڵه‌وی له کاتی مناڵی و دواتر : به‌ڵام له هه‌مان کات دا به‌که‌ڵکه بۆ ئه‌و منداڵانه ئیشتهایان که‌مه.
7- بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له‌و مناڵانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه به سووده له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م .
8- پاراستنی ته‌ندروستی دڵ .
9-که‌م کردنه‌وه‌یی دڵه‌ڕاوکێ و دڵته‌نگی و تووڕه‌یی و باش کردنی میزاج.
10 خۆپاراستن له هه‌ندێ جۆری شێرپه‌نجه.
هه‌ندێک ئاگادارکردنه‌وه‌ی گرنگ :
زۆر خواردنی نیسک ڕۆژانه و به به‌رده‌وامی هه‌ندێک زیانی هه‌یه وه‌ک :
1- ئاوسانی سک و ئازاری ناوسک و زیادکردنی غازات له هه‌ندێک مناڵ دا .
2- دروست بوونی به‌ردی گورچیله له‌و مناڵانه‌ی کێشه‌ی هه‌وکردنی درێژخایه‌ن و به‌ردی گورچیله و سستی گورچیله‌یان هه‌یه.
له‌کاتی لێنانی باشتره هیچ زه‌یت یان ڕۆنی تێ نه‌کرێت یان بڕێکی زۆر که‌م له زه‌یتی زه‌یتوون یان که‌تان و خۆراکی مناڵان پێویسته هه‌مه‌جۆر بێت و ڕۆژانه دوو بۆ سێ جار میوه و سه‌وزه بخوات.
AM:09:29:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5062
جار خوێنراوه‌ته‌وه