نیشانه‌كانی كه‌می پرۆتین له جه‌سته‌دا
وێستگە ستایل-
پرۆتین پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی دروستكردنی ماسولكه‌كانه له جه‌سته‌ی مرۆڤدا، ئه‌وكاته‌ی هه‌ست به چه‌ند نیشانه‌یه‌ك بكه‌یت مانای وایه له‌شت پێویستی به پرۆتین هه‌یه و ده‌بێت پرۆتین بۆ خواردنه‌كانت زیاد بكه‌یت.
1- شلبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كان:
ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕی پێویست پرۆتین نه‌خۆن ئه‌وه ماسولكه‌كانیان شل ده‌بێته‌وه چونكه پرۆتین خۆراكی ماسولكه‌كانه.
2-لاواز بوونی تاڵه‌كانی قژ:
ئه‌و كاته‌ی نینۆكه‌كانت ده‌ستیان به شكاندن كرد و تاڵه‌كانی قژت لاواز بوو و ڕوتایه‌وه ئه‌وه جه‌سته‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێویستی به پرۆتین هه‌یه.
3- خواردنی خۆراكی سوێر و شیرین:
پرۆتین ئاستی شه‌كر له خوێندا به هاوسه‌نگی ده‌هێڵێته‌وه و كه‌مخواردنی پرۆتین وا ده‌كات له‌ش داوای خۆراكی شیرین بكات و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی كه‌می ڕێژه‌ی پرۆتینی له‌شیان هه‌یه خوو به خواردنی شیرین و سوێر ده‌گرن.
4- لاواز بوونی به‌رگری له‌ش:
ته‌واوی خانه به‌رگریه‌كان پرۆتین له پێكهاته‌یاندا هه‌یه و بێ بونی پرۆتین ناتوانن كار بكه‌ن و خۆیان چاك بكه‌نه‌وه و به‌رگری له جه‌سته بكه‌ن دژی ڤایرۆس و نه‌خۆشی.
5-كه‌مخه‌وی:
ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام له كاتی ئاسووده بوون و نه‌بوونی مێشكت خه‌واڵویت و تێر خه‌و نابیت ئه‌وه باشتر وایه ئه‌و خۆراكانه زۆر بخۆیت كه بڕێكی باش پرۆتینی تیادایه چونكه ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ كه‌می پرۆتین له له‌شتدا.
AM:08:55:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3003
جار خوێنراوه‌ته‌وه