ڕۆژانه خواردنی یه‌ك كه‌وچك گڵ چی له ته‌ندروستی ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه ئه‌م پرسیاره ڕون نه‌بێت و كه‌مێك گوماناوی بێت لات به‌ڵام پسپۆڕان و شاره‌زایانی له‌شجوانی له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كێشیان زۆره و ده‌یانه‌وێت چه‌وری زیادده‌ی له‌شیان بتوێته‌وه ڕۆژانه كه‌وچكێك گڵ بخۆن و ڕه‌نگه زۆر كه‌س ئه‌مه بابه‌تێكی پیس بێت لای.
توێژه‌ره‌وه ئوستورالیه‌كان ده‌ڵێن"خواردنی یه‌ك كه‌وچك خۆڵ"گڵ" له‌گه‌ڵ خواردنه‌كانی ڕۆژانه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ی له‌ش ده‌دات و ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر مشك له تاقیگه تاقیكراوه‌ته‌وه .
پسپۆڕان پێیان وایه كه گڵ یارمه‌تی ڕزگاربوون ده‌دات له چه‌وری زیادده و خاوێنكردنه‌وه‌ی گه‌ده و هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ئه‌م نه‌ریته له‌ناو ئیغریقیه‌كان بڵاوبوه و ڕون نیه مه‌به‌ست له خواردنی گڵ له‌و كاته‌دا ته‌نها بۆ خۆشی بووه یان بۆ سوودی ته‌ندروستی.
ئه‌بۆقرات گه‌وره پزیشكی ئیغریقی ڕێنمووی خانمانی دووگیانی كردوه كه گڵ بخۆن و ئه‌م دیارده‌یه له زۆر جێگه‌ی جیهاندا بڵاوه و هه‌ندێك له كه‌سه ناوداره‌كان وه‌ك شیلین ودلی و وایل ماكفیرسۆن ئاشكرایان كردوه كه ناو به‌ناو گڵ ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌یان له ژه‌هر خاوێن ببێته‌وه.
PM:12:28:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5500
جار خوێنراوه‌ته‌وه