‌پەشێوی کەسێتی سکیزۆتیپاڵ چییه‌؟

وێستگە ستایل-

پەشێوی کەسێتی سکیزۆتیپاڵ جۆرێك په‌شێوی ده‌رونییه‌ و كه‌سی توشبوو به‌م حاڵه‌ته‌ چه‌ندین نیشانه‌ و تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هێمن فاتح حمەکریم پزیشکی پسپۆڕی دەرونی ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ باسكردوه‌.

کەسانی دووچار بەم تەنگژەیە، گرفتی گەورەیان هەیە لە دروستکردنی و هێشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دەوروبەر، هەروەها بیر و ڕەفتاری سەیریان هەیە کە بەدەرە لە شێوازێکی دروست و داب و نەریتی دروست، لە گرنگترین خاسیەتەکانیان:

• شێوازی خۆگۆڕین، قسەکردن، و هەڵسوکەوتیان سەیر و نائاساییە.
• گومان لە خەڵکی دەکەن، و زۆرجار لە قسە و هەڵسوکەوتی خەڵکی مەبەستی خراپ دەدۆزنەوە
• لە شوێنی قەرەباڵەخی و کۆمەڵایەتی هەست بە نائارامی دەکەن بەهۆی گومانیان لە دەوروبەر
• هاوڕێی کەمیان هەیە و حەز بە پەیوەندی سۆزداری وەک پێویست ناکەن
• بیرکردنەوەکانیان سەیر و ڕوکەشین، و بڕوایان بەشتی بێ بنەما و شتی سەیر هەیە
• دەربڕینی دەم و چاو و دەربڕینی سۆزیان لاوازە
• سارد و سڕان لە پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەر
• تەنگژەکە گرفتی گەورە لە ڕوی دەرونی، فرمان، و پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست دەکات

کەسانی دووچار بەم گرفتە هەست بە پەشێویەکەی خۆیان ناکەن، بەڵام هەندێ جار بەهۆی گرفتار بوون بە نیشانەی دڵتەنگی و دڵەڕاوکێ بە دوای چارەسەر دەگەڕێن.


AM:10:46:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1854 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل