پێنج ڕێنمایی بۆ خانمانی دووگیان هه‌تا منداڵه‌كه‌ی به مردوی له‌دایك نه‌بێت
وێستگە ستایل-
گرنگی نه‌دان به ته‌ندروستی و پشتگوێ خستنی چه‌ند ڕێنماییه‌ك وایكردوه %50 ی حاڵه‌تی مردنی منداڵ له‌كاتی له‌دایكبوونیدا زیادی كردوه به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك له كۆتاییه‌كانی مانگی دووگیانی.
به سوود وه‌رگرتن له‌م ڕێنماییانه خانمانی دووگیان ده‌توانن كۆرپه‌كه‌یان بپارێزن و به ته‌ندروستی بیهێننه دونیاوه.
1- له سێ به‌شی كۆتا ماوه‌ی دووگیانی له‌سه‌ر لا بخه‌وه:
نوستن كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵ كاتێك دێته دونیاوه به جۆرێك ئه‌و دایكانه‌ی له 28 هه‌فته‌ی كۆتای دووگیانی‌دا له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌ون ئه‌وه سێ هێنده زیاتر ئه‌گه‌ری له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان هه‌یه به مردوی له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له 28 هه‌فته‌ی كۆتای دووگیانی له‌سه‌ر لا ده‌خه‌ون.
2-ئه‌و كاته‌ی جوڵه‌ی كۆرپه‌كه‌ت كه‌مبویه‌وه سه‌ردانی پزیشك بكه:
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت به پێچه‌وانه‌ی شێوازی سروشتی و ئاسایی جوڵا یان له جوڵه كه‌وت ئه‌وه پێویسته ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی منداڵه‌كه‌ت ته‌ندروست بێت و به مردووی له‌دایك نه‌بێت.
3-به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جگه‌ره مه‌كێشه:
كێشانی جگه‌ره په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ته‌ندروستی كۆرپه‌وه هه‌یه وه‌ك سستی گه‌شه و له‌دایكبوونی پێش وه‌خت یان له‌دایكبوون به مردووی بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه له كێشانی جگه‌ره و له‌و جێگه‌یه‌ش دوور بكه‌ویته‌وه كه جگه‌ره‌ی لێ ده‌كێشرێت.
4-به‌رده‌وام پشكنین بۆ گه‌شه‌ی كۆرپه‌كه‌ت بكه:
له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی دووگیانی هه‌تا نزیكبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی منداڵبوون زۆر گرنگه دایك پشكنین بۆ ته‌ندروستی كۆرپه‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی له له‌دایكبوونی به مردووی دوور بێت.
5-زانینی كاتی منداڵبوون:
دواكه‌وتنی منداڵبوون مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی كۆرپه‌كه‌ت دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه كاتی له‌دایكبوونی كۆرپه‌كه‌ت بزانیت.
AM:10:24:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3631
جار خوێنراوه‌ته‌وه