‌ئه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ دەرزی ڤیتامین (K) نه‌تزانیوه‌

وێستگە ستایل-

هەموو منداڵێك دوای لەدایک بوون دەبێت دەرزی ڤیتامین کەی(K) بۆ بکرێ بە بڕی ١ملگم لەسەر رانی منداڵەکە دەدرێ بە دەرزێکی زۆر باریک (دەرزی ئینسۆلین) کە هیچ ئازار و زیانێ ناگەێنێ بە منداڵەکە له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشە و خۆراکی منداڵان  ڕونكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ ده‌رزیه‌ ده‌دات .

ئەم دەرزیە کوتان نییە کە دەکرێت بۆ منداڵ ، ئەم دەرزیە جیاوازە لە نه‌خۆشخانه‌ ڕاسته‌وخۆ دووای لە دایک بوون دەدرێت لە منداڵ و ئەم ڤیتامینە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی منداڵی ساواکە لە خۆێن بەربوون کە ئەگەری روودانی هەیە لە ٦مانگی سەرتای تەمەنی منداڵ.

خۆشبەختانە لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی منداڵبوون وە لە بەشی نەبەکام(بەشی خودەج) ئەم دەرزیە دەکرێ بۆ منداڵ دوای لە دایک بوون لەلاین پزیشک یان کارمەندی تەندروستی منداڵانەوە بەڵام زۆر کەس زانیاری دەربارەی نییە ئێمە لێرەدا بە پێویستمان زانی هەموو کەسێ زانیاری هەبێت لەسەر ئەم دەرزیە وە داواکارین لە دایکان و باوکان کە منداڵیان دەبێت پرسیاری ئەم دەرزیە بکەن تا بزانرێ بۆ منداڵەکەیان کراوە یان نا. زۆر جار دەرزیەکە دەکرێ بۆ منداڵەکە بەڵام ئاگاداری دایک و باوکی منداڵەکە ناکەنەوە کە بۆی کراوە بۆیە زۆر کەس زانیارت نییە لەسەری.

لە هەندێك وڵات دەرزەیەکە لەگەڵ شیر دەدرێ بە منداڵ بە ٣ جار ، لە رۆژی یەکەمی تەمەن، دووای ١ هەفتە وە دووای ٤ هەفتە دووبارە دەدرێتەوە بە منداڵەکە, بەڵام لای خۆمان وەک زۆربەی وڵاتان یەک جار دەدرێ بە منداڵ بە شیوەی دەرزی لەسەر رانی منداڵەکە دەدرێ یەکسەر دووای لەدایک بوون.


AM:09:38:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌