‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات

وێستگە ستایل-

كۆمەڵەی شێرپەنجەی پرۆستاتی ئوسترالیایی دووپاتی كردەوە كە ژمارەی ئەو پیاوانەی بەهۆی شێرپەنجەی پرۆستاتەوە گیان لەدەستدەدەن، نزیكە لەژمارەی ئەو ژنانەی بەهۆی شێرپەنجەی مەمك گیان لەدەستدەدەن، بۆیە پێویستە تێبینی دەركەوتنی نیشانە سەرەتاییەكانی ئەو نەخۆشییە مەترسیدارە بكرێت.

1-  بەگشتی شێرپەنجەی پرۆستات نەخۆشییەكە لەسەرخۆ گەشەدەكات و زۆرینەی پیاوانی توشبو بەئاستی پلە نزمی نەخۆشییە ساڵانێك بێدەركەوتنی نیشانەكانی ژیان بەسەردەبەن، واتە بێ ئەوەی نەخۆشییەكە تەشەنەبكات و مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروستبكات، بەڵام لە پلە ئاست بەرزەكانەوە بەخێرایی تەشەنە دەكات و كەسەكە دەكوژێت.

2- رژێنی پرۆستات بەشێكی كۆئەندامی زۆربونە لەپیاوان و ئەو شلە دەردەدات كە ئاوی پیاو دروستدەكات و پێویستی بەهۆڕمۆنی تێستیستیرۆنی پیاوەتییە بۆ گەشەكردن و كامڵبوونی، قەبارەی ئەو رژێنە بەقەد یەك دانە گوێزەو لەگەڵ بەتەمەنداچووندا گەورەتر دەبێت و رەنگە بەزەحمەت میزكردن دروستبكات، بەڵام ئەوە مانای توشبون بە شێرپەنجە نییە.

3- لە قۆناغەكانی سەرەتاییدا رەنگە نەخۆشییەكە هیچ نیشانەیەكی روونی نەبێت، بەڵام بە پێشكەوتنی نەخۆشییەكە چەند نیشانەیەكی سەرەتایی دیار دەكەوێت وەك، هەستكردنی لەناكاو و دوبارەبووەوە بۆ پێویستی میزكردن و بوونی ئازار لەكاتی میزكردن، هەروەها بوونی پەڵەی خوێن لەمیز یان تۆواودا، جیا لەبوونی ئازار لەخوارووی پشت و لەسەر سمت و ناوقەد، بەڵام لەگەڵ ئەوەیش دەركەوتنی ئەو نیشانانە مانای دوپاتبونەوەی توشبون بە شێرپەنجەی پرۆستات ناگەیەنن، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشكی شارەزا بكرێت. 
 


AM:10:25:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 3079 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل