به‌هۆی ته‌والێته‌وه داوای یاسای له‌سه‌ر باوكی تۆماركرد
وێستگە ستایل-
پۆلیسی هندستان ئاشكرای كرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 7 ساڵ داوای یاسای له‌سه‌ر باوكی تۆماركردوه چونكه پێشتر به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێداوه كه ته‌والێتیان بۆ دروست بكات به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر نه‌بردوه و له ئێستادا ملیۆنه‌ها كه‌س له هندستان گرفتی نه‌بوونی ته‌والێتیان هه‌یه.
ئه‌م منداڵه له شاری ئه‌مبوری باشوور له دووری 100 كیلۆمه‌تر له شاری تشینای له ڕۆژهه‌ڵاتی هندستان ده‌ژی و به‌هۆی نه‌بوونی ته‌والێت ده‌ناڵێنن و ناچارن له شوێنی كراوه ده‌ست به ئاو بگه‌یه‌نن.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوكی ئه‌م منداڵه به‌ڵێنی خۆی نه‌بردۆته سه‌ر له لای پۆلیس داوای یاسای له‌سه‌ر باوكی تۆماركردوه و له ئێستادا ته‌نانه‌ت له شاره گه‌وره و پێشكه‌وتوه‌كانی هندستان ئه‌م گرفته هه‌ر هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ناریدرا مودی بڕیاری ئه‌وه‌یداوه 100 ملیۆن ته‌والێت له ماوه‌ی 5 ساڵ دروست بكات به‌ڵام هێشتا شاره گه‌وره‌كانی هندستان به‌ده‌ست نه‌بوونی ته‌والێته‌وه كێشه‌یان هه‌یه.
باوكی ئه‌م منداڵه له لێدوانی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" تایمز ئۆف ئه‌ندیا" ئاشكرای كردوه كه دوو جار داوای یارمه‌تی له شاره‌وانی هندستان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بده‌ن و ته‌والێت له ماڵه‌كه‌یدا دروست بكات له كاتێكدا له ئێستادا هه‌ڵمه‌تی" هندستانێكی خاوێن" به‌ڕێوه ده‌چێت .
AM:09:35:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1335
جار خوێنراوه‌ته‌وه