‌هۆكاره‌كانی هه‌ستیاربوونی ددان

وێستگە ستایل-

هەستیار بوونی ددانەكان یەكێكە لەو گرفتانەی كە بەشێكی زۆر لە خەڵك بەدەستییەوە گرفتاربوون، هەربۆیە پێویستە ئەوە بزانین كەوا ئەو هۆكارانە چین كەوا دەكەن ددانەكان تووشی ئەم حاڵەتە ببن.

هۆكارەكان:

1.بەهەڵە شوشتنی ددان یاخود بەكارهێنانی هێزێكی زۆر.
2.زۆر خواردن و خواردنەوەی ترشەكانی وەكو (لیمۆ، لیمەندۆزی، سركە) یاخود شووشتنی ددان ڕاستەوخۆ دوای ترشەكان و دوای میوە خواردن.
3.خواردنەوەی ماددە كحولییەكان و خواردنەوە گازیەكان بەڕێژەیەكی زۆر.
4.دانە جیرە لە شەودا یاخود لەكاتی توڕەبووندا.
5.هەوككردنی پووك و دابەزینی پووك.
6.بە كارهێنانی هەویری سپی كرنەوەی ددان بۆ ماوەیەكی زۆر.
7.كلۆری ددان و شكانی ددان.
8.خواردنی خۆراكی ساردو گەرم ڕاستەوخۆ بەدوای یەكا وەكو ماست و چا.
9.لە خانمانی دووگیاندا بەهۆی زۆری ڕشانەوەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


AM:09:06:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل