هۆكاره‌كانی ناخۆشی بۆنی ده‌م و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر
وێستگە ستایل-
بۆنی ناخۆشی ده‌م گرفتێكی بڵاوه و زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه به هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ئاشنا ده‌بیت.
ھۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم:
1- ئەگەر رۆژانە ددانت نەشۆیت ئەوا خواردن لەناودەمتدا کەڵەکە دەبێ و بەکتریا دروست دەبێت کەھۆکاری بۆنە ناخۆشەکەیە.
2- ئەو خۆراکانەی وەک سیر و پیاز بۆنی ناخۆشی دەم دروست دەکەن بەوپێیەی کاتێ دەخورێت لەرارەوی خوێندا دەمژرێت و بۆنەکە دەگاتە سیەکان.
3- بەرھەمەکانی توتن ھۆکاری بۆنی ناخۆشی دەمە .
4- ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسەدان .
5- ھەوکردنی جیوب.
6- ھەوکردنی قەسەبات .
7- توشبوون به نه‌خۆشی شەکرە.
8- گرفتی کۆئەندامی ھەرس.
9- نەخۆشیەکانی گورچیلە و جگەر.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته:
دروستكردنی گیراوه‌یه‌ك كه پێكهاتبێت له کەوچکی گەورە دارچینی ھاڕاو نیو کەوچک زەنجەبیلی ھاڕاو و یه‌ك کوپ ئاو ، به‌مه‌رجێك ئاوەکە گەرم بکە و کاتێ کوڵاندا و دواتر دارچینی و زەنجەبیلی تێ بکە و پێویسته 5 خوله‌ك لەسەر ئاگر بمێنێتەوە پاشان دایبگرە و رۆژانە بەگەرمی ٣ جار بیخۆرەوە لەرۆژێکدا یان وەک پاکەرەوەی دەم بەکاری بھێنە و غەرغەرەی پێ بکە.
PM:12:34:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4498
جار خوێنراوه‌ته‌وه