‌ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان چی له‌ مێشكی منداڵان ده‌كات؟

وێستگە ستایل-

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەیەكی فراوان دەركەوتووە ئەو منداڵانەی ماوەیەكی زۆر لەبەردەم شاشە ئەلیكترۆنیەكان بەسەردەبەن و ئالوودە بوون بۆ بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان گۆڕانكاریی لەمێشك یان روودەدات.

پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریكی بۆ تەندروستی لێكۆڵینەوەیەكی كردووە لەسەر مێشكی 4500 منداڵ كەتەمەنیان لەنێوان 9 و 10 ساڵ بووە بەمەبەستی زانینی كاریگەری یارییە ئەلیكترۆنیەكان و ئەو ماوەیەی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەسەری دەبەن، لەسەر گەشەكردنیان.

بەپێی ئەنجامی سەرەتایی لێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە مێشكی ئەو منداڵانەی ئالوودەی بەكارهێنانی ئامێری ئەلیكترۆنی بوون رۆژانە بۆماوەی زیاتر لە 7 كاتژمێر ئاراستەیەكی جیاواز نیشان دەدات و توێژاڵی دەرەكی مێشكیان تەنكترە كە ئەو توێژاڵە دەرەكیە زانیاری هەستەكان بۆ مێشك دەگوازێتەوە.

ئا: كارزان عەبدوڵا فەرەج 


AM:10:34:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1875 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌